»  کوردستان

گوندی رۆست له‌سه‌ره‌تای به‌هاردا

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
ئه‌م گونده‌ ده‌كه‌وێته‌ دۆڵی رۆستی ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی. یه‌كێكه‌ له‌ گونده‌ سه‌ره‌كی و دیاره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌. وه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ گوندێكی گه‌وره‌بووه‌، به‌ڵام له‌كاتی ئێستا چه‌ند مالێكی لێیه‌ و ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌ پشت به‌ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و هه‌ندێك گشتوكاڵ ده‌به‌ستن و هه‌ندێكیان له‌ هاوین ده‌چنه‌ كوێستانه‌كان به‌ مه‌به‌ستی گشتوكاڵ كردن.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م گونده‌ سروشتێكی جوانی هه‌یه‌ و كه‌وتۆته‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی، ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای به‌هاری ٢٠١٦ گیراوه‌ كه‌ جوانترین دیمه‌نی هه‌یه‌ له‌م كاته‌دا.
---------------------
دابه‌زاندنی وێنه‌ به‌ كواڵێتی به‌رز

كلیك لێره‌ بكه‌



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2912بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Jun 12 2017 3:09PM
12