»  کوردستان

زیوەی وەرتێ

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
یەکێکە لە ھاوینە ھەوارە سەرنج ڕاکێشەکانی ناحیەی وەرتێ، کە ئەم ناحیەیە سەر بە قەزای رواندوزە، ئەم ناوچەیە بە سروشتێکی جوان ناسراوە، لە بەھار سەوزایەکی زۆر و لە ھاوین دار و بارێکی زۆر و سەوز و لە پایزا بە گەڵا وەرین و خاکە زێرینەکەی و لە زستانە بە بەفر و سەختی بەفر بارینەکەی.
ساڵانە زۆر گەشتیار روو لەم ناوچەیە دەکەن لە تەواوی وەرزەکان، چونکە ھەر وەرزێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە.
ئەم وێنەیە لە کۆتاییەکانی وەرزی پایزی ٢٠١٧ گیراوە، کە خاکەکەی بە گەڵا جوانەکانی ناوچەکە داپۆشراوە و رەنگێکی جوانتری داوەتە لێو رووبارەکان.

فۆتۆ: ارام رۆستایی
www.aramrustayi.com


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3778بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Jan 8 2018 4:08PM
12