»  کوردستان

تاڤگە دڵگیرەکەی ئاشی بێ کۆر

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
ئەم تاڤگەیە دەکەوێتە گوندی ئاشی بێ کۆر سەر بە گوندی رۆست لە ناوچەی باڵەکایەتی. تاڤگەکە لە بەرزایەک دێتە خوارەوە دەبێت ماوەی چەند خوڵەکێک بە پێ بۆی سەرکەویت، بە ھۆی ئەوەی شوێنەکە بەرز و نزمی و پێچی تێدایە، سروشتێکی جوانی بە تاڤگەکە بەخشیووە و بە درێژایی ئاوەکە چەند تاڤگەیەکی تری بچووکی لێ دروست بووە.
ناوچەکە بە دار و سەوزای دەور دراوە، لەوێوە دەتوانیت گوندی رۆست ببینیت.
ئەم تاڤگەیە لە کۆتاییەکانی زستان دەردەکەوێت تاوەکو کۆتایی بەھار، چونکە زیاتر پشت بە ئاوی بەفر دەبەستێت.
لەگەڵ ئەوەی ماوەی تاڤگەکە کەمە بەڵام بە یەکێک لە تاڤگە ھەرە جوانەکانی ناوچەکە دادەنرێت لەبەر ئەوەی تاڤگەیەکی باریک و روونە.
ئەم وێنەیە لە بەھاری ٢٠١٦ گیراوە.

وێنەکە لە لایەن ئەندازیار ارام روستایی گیراوە
بۆ بینینی زۆرترین و جوانترین وێنە سەردانی ئەم ماڵپەری خوارەوە بکەن:
www.aramrustayi.com


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5151بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Oct 16 2017 3:40PM
12