»  کوردستان

بێرەو: لە ناوچە دڵرفێنەکانی باڵەکایەتی

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
بێرەو ناوچەیەکی بەرزی بالەکایەتیە، ئەم ناوچەیە دەکەوێتە سەرەوەی چیاکانی گوندی رۆست، بە ناوچەیەکی دڵرفێن و سازگار ناسراوە، ساڵانە لە وەرزی ھاوین ھەندێک خەڵکی بالەکایەتی ماڵیان دەگوازنەوە بۆ ئەم ناوچەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری گشتوکاڵی، وە بۆ شوێنی مانەوەیان پشت بە رەشماڵ دەبەستن. ناوچەکە ھەرچەندە دوورە وە دەکەوێتە بەرزایی و ناو چیاکان بەڵام خەڵکی شارەزایی ناوچەکە ساڵانە بۆ گەشتیش سەردانی دەکەن.
ئەم شوێنە نزیکیشە لە ناوچەی برادۆست، واتە دەورووبەری ئەم شوێنە پریەتی لە جوانی ئینجا چ بەڵای بالەکایەتی بێت یان برادۆست بێت.
بەڵام زۆر دوورکەوتنەوە و گەران لە دەوری شوێنەکە لەوەیە ببێتە مایەی مەترست بۆ سەر ژیانت بە ھۆی بوونی کێڵگەی مین.
ئەم وێنەیە لە بەھاری ٢٠١٧ گیراوە.


وێنەکە لە لایەن ئەندازیار ارام روستایی گیراوە
بۆ بینینی زۆرترین و جوانترین وێنە سەردانی ئەم ماڵپەری خوارەوە بکەن:
www.aramrustayi.com



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3813بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Oct 23 2017 3:47PM
12