»  تەکنەلۆژیا

پرۆگرامێکی نایابه بۆ هێنانه‌ سه‌ر شاشه‌ی هه‌رسێ دوگمه‌ی (گه‌ڕانه‌وه‌ + هۆم + لیستی پرۆگرامه‌ کراوه‌کان) له ئه‌ندرۆیدا

ئاودێر عومه‌ر - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
زۆرجار وا ده‌گونجێت هه‌ریه‌ک له دوگمه‌کانی سه‌ر مۆبایله‌که‌مان به‌هۆکارێک له‌کار بکه‌وێت یاخود بته‌وێت بۆ کارئاسانی به‌کارهێنانی هه‌ر سێ دوگمه‌ی (گه‌ڕانه‌وه‌ + هۆم + لیستی پرۆگرامه‌ کراوه‌کان) بهێنیته‌ سه‌ر شاشه‌که‌ت...
بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره پێویسته سه‌ره‌تا پرۆگرامی SIMPLE CONTROL له پله‌ی ستۆر دابگرین 


بۆ داگرتن له پله‌ی ستۆر : کلیک لێره‌ بکه‌
بۆ داگرتن له به‌سته‌ری ده‌ره‌کی : کلیک لێره‌ بکه‌

وێنه‌یه‌ک له پرۆگرامه‌که‌ :


تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی پرۆگرامه‌که‌ :
١. به‌کارهێنه‌ر به خواستی خۆی ئه‌توانێ ناوچه‌ی دیاریکراو له‌سه‌ر شاشه‌که‌ دیاری بکات.
٢. به‌کارهێنه‌ر به خواستی خۆی ئه‌توانێ قه‌باره‌که‌ی دیاری بکه‌ که چه‌ندێک بێت.

٣. به‌کارهێنه‌ر به‌خواستی خۆی ئه‌توانێت لۆگۆی هه‌ر سێ دوگمه‌که دیاری بکات.


٤، به‌کارهێنه‌ر به خواستی خۆی ئه‌توانێت ڕه‌نگی دووگمه‌كان بگۆرێت له‌ ڕه‌نگی شینی کاڵه‌وه‌ بۆ هه‌ر ڕه‌نگێکی تر یاخود دیاریکردنی رێژه‌ی کاڵی و تۆخی و چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی تر ..............


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1513بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Feb 6 2017 3:18PM