»  ئایینی

چەند زانیارییەک دەربارەی جەژنی قوربان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

جەژنی قوربانی جەژنێکی پیرۆزە لەلای موسڵمانان و یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە رۆژی دەیەمی مانی زی الحجە دەست پێدەکات و دوای رۆژی عەرەفە دبێت . 
جەژنی قوربان پەیوەندییەکی بە ھێزی ھەیە بە رۆی قوربانی کردن بە حەزرەتی ئیسماعیل لەلایەن پێغەمبەر ئیبراھیم (سەلامی خوایان لێبێت ). 
لەم رۆژەدا خودای گەور لە بڕی قوربانی کردن بە حەزرەتی ئیسماعیل مەڕێکی گەورەی ناردە سەر زەوی بۆ ئەوەی بکرێتە قوربانی، لەبەر ئەمەش موسڵمانان لەم رۆژە قوربانی دەکەن و خێری دەکەن . 
لە یەکەم رۆژە جەژن موسڵمانان نوێژێکی تایبەت دەکەن کە پێی دەگوترێت نوێژی جەژن و ئەم نوێژەش لە ئێستادا لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت و دوای رۆژھەڵاتن دەبێت بە چەند ساتێک . 
دوای ئەمە موسڵمانان جەژنە پیرۆزە لە یەکتری دەکەن و روو دەکەنە ماڵەوە و ئەوانەی نیازیان ھەبووە قوربانی بکەن، قوربانی دەکەن . گۆشتەکەشی لە سەر دراوسێ و ھەژاران و خزم و کەسوکاری خۆیان دابەش دەکەن. 
لەھەندێک ناوچە خەڵک سەردانی یەکتری دەکەن بۆ جەژنە پیرۆزە و ھەندێک جار لەیەک شوێن کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی جەژنە پیرۆزە لە یەکتری بکەن . 
یەکێک لە سوونەتەکانی جەژنی قوربان تەکبیرە کردنە و ھەندێک لە زانایان دەڵێن ئەم تەکبیرە کردنە لەبەیانی رۆژی یەکەمی جەژن دەست پێدەکات  تا نوێژی عەسری رۆژی چوارەمی جەژن بەردەوام دەبێت . و شێوازی تەکبیر کردن بەم شێوازە دەبێت (اللە اکبر، اللە اکبر اللە اکبر، لا إلە إلا اللە واللە اکبر وللە الحمد). 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4020بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Aug 10 2019 10:52PM