»  ئایینی

ھۆکارەکانی لاوازی باوەڕ (ایمان) چییە؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

باوەڕی مرۆڤ ب ئاینەکەی و خودای گەورە و پەیامەکەی لەنێو دڵی دایە ، باوەڕی مرۆڤ بە پەیامی خودایی بریتیە لە ئەنجامدانی سروشە ئاینیەکان بەشێوەیەکی باش و بەنیەتێکی پاک ، چونکە ئەو کارەی لە ناخەوە باوەڕت پێی ھەیە و لە رەفتارەکانت رەنگدەداتەوە نیشانەیە بۆ پتەوی باوەڕەکەت، لەگەڵ ئەمەش ھەندێک مرۆڤ ھەیە ھەست دەکات باوەڕی بە پەیامی خودایی لاوازە ، ئەمەش چەند ھۆکارێکی ھەیە لەوانە : 
دوور کەوتنەوە لەکەشی باوەڕداران بۆ ماوەیەکی زۆر ، چونکە ئەمە دەبێتە ھۆی لاوازبوونی باوەڕی مرۆڤی موسڵمان و خودای گەورەش لە قورئانی پیرۆز باسی ئەم بابەتە دەکات و دەفەرمووێت (أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ). 
دوور کەوتنەوە لە پێشەنگی (قدوە)ی باش . 
دوور کەوتنەوەی بەندەکان لە زانستە شەرعیەکان . 
بوونی مرۆڤ لە نێو کەشێکی پر لە گوناە و تاوان . 
خۆ خەریک کردن بە ماڵی دونیا و خێزان و منداڵ و دوورکەوتنەوە لە سروشە ئاینیەکان . 
زۆر خواردن و بەسەربردنی شەوان لە دەرەوە و تێکەڵاوبوون لەگەڵ خەڵکی بێ باوەر. 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1818بینین‌‌‌
2 ساڵ پێشتر - Aug 16 2019 11:57AM