تۆبەی راستگۆیانە چیە و مەرجەکانی چین
خودای گەورە و میھرەبان مرۆڤی دروست کردوە و عەقڵی پێداوە و رێگەی راستی نیشانداوە و لەکاتی ھەڵەکردنیش رێگەی پەشیمان بوونەوەی نیشانداوە، بۆ ئەوەی مرۆڤ بەردەوام نەبێت لەسەر ھەڵەکانی و بزانێت خودای گەورە بە بەزەییە و لەکاتی پەشیمان بوونەوە لە بەندەکانی خۆش دەبێت، ھەروەھا خودای گەورە بە پەشیمانبوونەوەی بەندەکانی دڵخۆش دەبێت و پێغەمبەرمان (د.خ) ھانمان دەدات بۆ ئەوەی بەردەوام تەوبە بکەین وبگەڕێینەوە لای خودای گەورە .
مەرجەکانی تەوبەی راستگۆیانە :
١.پەشیمان بوونەوە :
یەکێک لە گرنگترین مەرجەکانی پەشیمابوونەوەی راستەقینە بریتیە لەوەی مرۆڤ پەشیمان بێتەوە لەو کارانەی ئەنجامی داوە و ھەڵە بووە .
٢. دوور کەوتنەوە لە گوناح :
واتا جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە سەر گوناح کردن و ناکرێت تەوبە بکەیت و دواتر بەئاسانی بگەڕێیتەوە سەر گوناح کردن .
٣. پێداگیری لەسەر نەگەڕانەوە بۆ تاوانکردن :
یەکێک لە نیشانە دروستەکانی تەوبەکردن ئەوەی مرۆڤەکە پێداگیر بێت لەسەر ئەوەی دوور بکەوێتەوە لە گوناح و تاوان کردن.
٤. گەڕاندنەوەی ھەق بۆ خاوەنەکانی :
گەڕاندنەوەی مافی خەڵکی خەسڵەتێکی گرنگی ئەو مرۆڤانەیە کە تەوبە دەکەن، چونکە دەبێت مرۆڤی موسڵمان مافی خەڵکی بگەڕێنیتەوە .
سەرچاوە | الموضوع