ئەو سێ کارەی پێوانەییان زۆر گەورەیە لای خودای گەورە
مرۆڤی موسڵمان رۆژانە کاری زۆر دەکات بۆ ئەوەی رەزامەندی خودای گەورە بەدەست بھێنێت و ئەم کارانەشی لە رۆژی دوایی بەکەڵکی بێت و بیباتە بەھەشت، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی کاری چاکە لە ئاینی ئیسلام یەک چاکە بە ١٠ چاکە دەنووسرێت بەڵام ھەندێک چاکە ھەیە کە پێوانەکەی تەنھا لای خودای گەورەیە و ئەو پاداشتی ئەو چاکانە دەداتەوە و ئەم کارانەش بریتین لەمانەی خوارەوە .
١.لێخۆشبوون لەخەڵکی (العفو عن الناس):
خودای گەورە لەمبارەیەوە فەرموویەتی (فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ۚ).
٢.ئارام گرتن . (الێبر) ئەویش بەھەمان شێوە پێوانەی بۆ دانەندراوە .
خودای گەورە دەفەرمووێت (إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ). واتا ئەوانەی ئارام دەگرن پاداشتیان لەلای خودای گەورە زۆرە و بێ پێوانەیە
٣. رۆژوو گرتن (الصیام):
لەمبارەیەوە پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرمووێت (قال اللە عز وجل کل عمل ابن ادم لە الا الصوم فانە لی و انا اجزی بە). واتا ھەموو کارێکی مرۆڤ بۆ خۆیەتی، تەنھا بەرۆژوو بوون بۆ منە و منیشی پاداشتی دەدەمەوە .
لە رۆژی قیامەت بانگ دەکرێت ، کوان ئەوانەی پاداشتیان لەلای خودای گەورەیە .
ئەم کاتە ئەوانەی لە خەڵک خۆشبوون و ئەوانەی ئارامیان گرتووە لە دونیا و ئەوانەی بەرۆژووبوونە دەچنە پێش و پاداشتی خۆیان وەردەگرنەوە .
لەبەر ئەمە لە خەڵک خۆشبن و ئارام بگرن و بەرۆژوو بن