»  دۆکیومێنتاری

تایتانیک... زیرەکترین تاوانی ماسۆنیەت بە درێژایی مێژوو ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ماسۆنیەت 
تایتانیک .... زیرەکترین تاوان بە درێژایی مێژوو ؟
چیرۆکی راستەقینە .. 
دوور لە رۆمانسیەت ... 
بھێنە پێش چاوی خۆت رێکخراوی ماسۆنیەتی جیھانی کەشتیەکی گەورەی وەک تایتانیکیان دروست کرد، تەنھا بۆ ئەوەی سێ بزنسمان بکوژن ..!!
ئەم کەشتیە بەشێوەیەک دروست کرا بۆ ئەوەی سەرنج راکێش بێت و خەڵک تامەزرۆ بێت گەشتی پێبکات، بەڵام بووە گۆڕەپانی تاوانێک و کەوتە ژێر زەریا و نھێنیەکەی لەگەڵ خۆی ناشت .
ئەم پیاوانە لەبەر چی کوژران ؟ تەنھا لەبەر ئەوەی دژی دامەزراندنی بانکی یەدەگی فیدڕالی بوون ..!! 
رێکخراوی ماسۆنیەت بڕیاریدا ئەو سێ پیاوە بکوژێت بۆ ئەوەی رێگەیان بۆ خۆشبێت و سیستەمی نوێی جیھانی دابڕێژن..!!

بەبیرھێنانەوەیەک، حاکمی راستەقینەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا نییە و ھەروەھا کۆنگرێس نییە و ھیچ شتێکی دیکە نییە .

بەڵکو حاکمی راستەقینەی ئەمەریکا : 
(( بانکی یەدەگی فیدڕالییە)) 
ئەم سیستەمەی یەدەگی فیدڕالی ئەمەریکی لەسەر دەستی سێ خێزانی جولەکە دامەزرا ئەوانیش بریتین لە: 
بنەماڵەی رۆچێلد ، بنەماڵەی رۆکفیلەر و بنەماڵەی مۆرگان .
بەدرێژایی مێژوو ئەم سیستەمە لەلایەن جولەکە سەرپەرشتی دەکرێت .

ماوەیەک خانمە جولەکە جانیت یلین سەرۆکایەتی دەکرد و پێش ئەو کارنیجی جولەکە و ماوەیەکیش ئالان گرینسیانی جولەکە سەرپەرشتی دەکرد، ئەم سیستەمە جگە لە جولەکە کەسی دیکە سەرکردایەتی نەکردووە.

کاتێک بنەماڵەی رۆچێلد دەستیان بەسەر ئەوروپا و بەریتانیا گرت لەرێگەی بانکەکانیان . 
ھەوڵیاندا لەرێگەی بانکی مەڵبەندی کۆنترۆلی ئەمریکا بکەن .
بۆ ئەوەی بەتەواوەتی کۆنترۆلی جیھان بکەن و بە ئارەزووی خۆیان شەڕ ھەڵبگیرسێنن و ئاژاوە بنێنەوە. 
*لەساڵی ١٩١٠ حەوت پیاو کەوتنە ململانێ لە ویلایەتی جۆرجیا بۆ ئەوەی بانکی مەڵبەندی دابمەزرێنن و ناویان نا بانکی یەدەگی فیدڕالی. 

ئەکەسانەش بریتی بوون لە :
Nelson Adrich
Frank Vanderlip 
نوێنەری بنەماڵەی رۆکفلیر بوون .

Henry Davidson و 
Charles Norton و
Benjamin strontium
نوێنەری دامەزراوەی جی بی مۆرگان بوون .

Paul warburg
نوێنەری بنەماڵەی رۆچێڵد بوو .

بەڵام بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم بانکە لەلایەن سێ پیاو رەتکرایەوە کە بڕیاریاندا دەسەڵاتی خۆیان بەکار بھێنن بۆ ئەوەی رووبەرووی ئەم بیرۆکەیە ببنەوە . 
چونکە ئەم سیستەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیان دەکرد .

ئەم سێ کەسەش بریتین بوون لە :

benjamin guggenheim بنیامین جوجنھایم
Isador strauss ایزیدور اشتراوس
John Jacob astor جون جاکوب استور
لەبەر ئەمە جی بی مۆرگان بڕیاریدا لەناویان ببات.

ھەرچەندە ھەر سێکیان سەر بە بنەماڵەی رێکخراوی ماسۆنیەت بوون.
ھەرسێ پیاوەکە داوەت کران بۆ ئەوەی گەشتێک بەم کەشتیە ئەفسانەییە بکەن و ناویان نا تایتانیک.

لەو سەردەمە بەو شێوەیە بانگەشەی بۆ دەکرا و پێی دەگوترا (ئەو کەشتیە ھەرگیز نقووم نابێت) (پەنا بەخوا هیچ شتێک نییە پارێزراو بێت لەم دونیایە).
ئەوە جێگەی سەرنجە ئەم کەشتییە لەلایەن گروپی ستار لاین دروست کرا و خاوەنداریەتیەکەی بۆ جی بی مۆرگان دەگەڕایەوە.
فێل لەم سێ کەسایەتیە کرا  و ھاندران بۆ ئەوەی گەشتێک بەم کەشتییە ناوازەیە بکەن. 
کارەکەش سەریگرت و ھەر سێ کەسایەتیەکە لە ناو زەریا لە ساڵی ١٩١٢ خنکان. 
دوای گیانیان لە دەستدانیان بە ساڵێک، بانکی یەدەگی فیدڕالی لە ساڵی ١٩١٣ دامەزرا، دوای ساڵێکی دیکە و لەساڵی ١٩١٤ جەنگی جیھانی یەکەم ھەڵگیرسا.

پلانە سەرەکییەکە بریتی بوو لە دامەزراندنی بانکی یەدەگی فیدراڵی و لەرێگەی ئەم بانکەشەوە پارە بۆ خەرجی جەنگی جیھانی یەکەم دابینکرا و دواتریش بۆ ھەڵگیرساندنی شۆڕشی رووسی لە ساڵی ١٩١٧. 

ئەوەی جێی سەرنجە بڕیار بوو جی بی مۆرگان لەم گەشتە بەشداری بکات، بەڵام بەبیانووی خراپی باری تەندروستی داوای لێبوردنی کرد و گەشتەکەی ئەنجام نەدا.
پلانی جولەکە بریتی بوو لە دانانی بۆمبێک لەژێرەوەی کەشتیەکە و دواتر چیرۆکی چیای بەفرینیان داھێنا و گووتیان بەلەمی فریاگوزاری ژمارەی کەم بوو.
ھەموو فیلمە ساختەکەی تایتانیکمان بینیووە کە گەوەرترین تاوانی لە مێژوو گۆڕی بۆ چیرۆکێکی خۆشەویستی مێژوویی..!!

بەم دواییانە و بەبەکارھێنانی ئامێری پێشکەوتوو دەرکەوت کە نقوومبوونی کەشتی تایتانیک بە ھۆی چیا بەفرین نەبووە. 
چونکە نزیکترین چیا بەفرین لەناوچەی نقوومبوونەوەکە نزیکەی ٨ میل دوورە. 
ھەروەھا دەرکەوت کە ئەم کەشتیە بەر لە نقوومبوونی بوو بە دوو کەرت . 
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە رۆمانێکی نووسەر (مۆرگان رۆبەرتسۆن) بەناوی (عەبەسیەت) لە ساڵی ١٨٩٨ نووسرا و باس لە رووداووی تایتانیک دەکات.
چیرۆکی ئەم رۆمانەی دەربارەی کەشتیەکی گەورەیە کە بەھۆی بەرکەوتنی بە چیایەکی بەفرینی لەناو زەریای ئەتڵەسی نقووم دەبێت و ناوی کەشتیەکەش لە رۆمانەکە (تایتان) بوو.

ھەروەھا نووسەرەکە لە رۆمانەکەی باسی لەوە کردبووە کە ئەم کەشتییە ھەرگیز نقووم نابێت. 
ھەروەھا لە رۆمانەکە ھاتبوو کە بەلەمی فریاگوزاری لەسەر کەشتیەکە ژمارەی کەمە وبەشی ھەموو سەرنشینەکان ناکات. 
ئەم نووسەرە دوو ساڵ دوای نقووم بوونی تایتانیک ژەھر خوارد کرا و کوژرا لە یەکێک لە ھۆتێلەکان. 
ئایا مۆرگان بیرۆکەی ئەم پلانەی لە رۆمانی (عەبەسیەت) دزی بوو !!

ھەروەھا کەشتی تایتانیکی دروست کرد و ئەم ھەموو پارەیەی بۆ تەرخان کرد تەنھا بۆ ئەوەی سێ کەسایەتی دەوڵەمەندی ماسۆنی بکوژێت وبەردەوام بن لە پلانەکەیان.
ئەوەی جێگەی سەرنجە جگە لە مۆرگان چەند کەسایەتیەکی دیکەی دەوڵەمەندیش لەم گەشتە پەشیمان بوونەوە و سەفەریان نەکرد. و ھەر ھەموویان بیانویەکەیان ئەوەبوو کە باری تەندروستیان باش نییە.

ئەوەی جێگەی باسە لەم سەردەمە پڕۆپاگەندەی ئەوە بڵاوکرایەوە کە نەفرەتی فیرعەونەکان لە کەشتی تایتانیکی داوە و نقوومی کردوە. 
چونکە مۆمیای فیرعەون (ئامۆن رەع) لەسەر کەشتیەکە بارکرابوو، بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ مۆزەخانەی شاری نویۆرک. 
لە ساڵی ١٩٨٥ لێکۆڵینەوە لە راستیەکانی نقوومبوونی کەشتی تایتانیک دەستی پێکرد و دەرکەوت بەھیچ شێوەیەک مۆمیای ئامۆن رەع لەسەر ئەم کەشتیە بار نەکراوە . 
ھەروەھا تائێستاش ئەم مۆمیایە لە مۆزەخانەی بەریتانیا ماوەتەوە. 

ئەم چیرۆکە لە خەیاڵ سەیرترە، بەڵام ئەمە راستیەکەیە .. چونکە ئەمە گەورەترین و زیرەکترین تاوانە لە مێژووی نوێ. 
ئەم رووداوانە چەندین جار لەگەڵ ماسۆنیەت دووبارە بۆتەوە بە خستە خوارەوەی فرۆکە و نقووم کردنی کەشتی و رێکخستنی رووداوی پاس و ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر، تەنھا لە پێناو لە ناوبردنی چەند کەسایەتیەک. 

ئەوەی سەیربوو کوڕی یەکێک لە کەسایەتیەکان کە لەسەر دەستی ماسۆنیەت کوژرا (John Jacob Astor)  دوای ئەوەی زانی باوکی بە پلان کوژراوە خۆی بێ دەنگ کرد و ھیچ کاردانەوەیەکی نەبوو . 
چونکە پارەیەکی زۆری بە میرات لە باوکی بۆ مایەوە .
ئەم کوڕەش ھاوڕێی داھێنەری بەناوبانگ (تێسلا) بوو کە ھەردووکیان ئەندامی رێکخراوی ماسۆنیەت بوون.

ئەوەی مایەی نیگەرانی بوو کە رێکخراوی ماسۆنیەت کەسایەتی (John Jacob Astor) لە فیلمەکە بە شێوەیەک نیشاندرا کە چیرۆکی خۆشەویستی و عاشق بوونە، بەڵام لەراستیدا ئەم چیرۆکە بریتی بوو لە تاوان و کوشتن و تۆڵەکردنەوە..!!


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
20398بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:18PM
1