»  دۆکیومێنتاری

بودابست پایه‌ته‌ختی هه‌نگاریا

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
بودابست: پایەتەختی وڵاتی ھەنگاریایە.
رووبەرەکەی: ٥٢٥.٢ کیلۆمەتر دووجایە.
 دانیشتوانی: ١٧٥٩٤٠٧ کەسە. 
ھۆکاری گواستنەوە: تەکسی و پاس و ترام و میترۆیە.
زمان: ھەنگاری زمانی سەرەکیە - ئینگلیزی زمانی دووەمە، کە لەم زمانە باشن بە بەراورد بە شارەکانی تری ئەوروپا.
جۆری خەڵک: خەڵکەکەی سادەن و بێگانەکانیش کە ھاتوونەتە ئەم شارە تا رادەیەک سادەیەکەیان وەرگرتووە.
بواری ئابووری: ھەر چەندە بە دووەم شار دادەنرێت لە رووی ئابووری سەردەم و بە یەکێک لە شارە ھەرە گەورەکان دادەنرێت لە ئەوروپا، بەڵام خەڵکەکەی بە گشتی زۆر دەوڵەمەند نیە.
سروشتی شارەکە:
ئەم شارە سروشتێکی جوان و سەرنج ڕاکێشی ھەیە، ئەمەش بەھۆی بوونی چەندین گردی بەرز کە دەتوانیت تەواوی شارەکە لەوێوە ببینیت.
لە گرنگترین گردەکان؛
( گەلێرت ھیل - بودا ھیل)
لەسەر ئەم دوو گردە دەتوانیت سروشتی شارەکە بە جوانی ببینیت، وە بە رۆژ و شەو خەڵکی سەردانێکی زۆری دەکەن، چونکە سەر گردەکان پارکی گەورەی لێیە وە سروشتی شارەکە بە تەواوەتی دەبینرێت. 
کاتێک شەو دادێت لەسەر ئەم دوو گردە شارەکە بە رووناکیەوە دەبینرێت و دیمەنێکی زۆر جوان بەدی دەکرێت.
بەڵام گرنگترین شت کەوا سروشتی شارەکەی جوان کردبێت، رووباری دانووبە، ئەم رووبارە شارەکە دەکاتە دوو بەش، وە لە رێگای چەندین پرد ئەم دوو بەشە بەیەکتریەوە بەستراون. بوونی ئەم رووبارە وای کردووە شارەکە سروشتێکی زۆر جوانی ھەبێت و ببێتە مایەی سەرنج ڕاکێشانی گەشتیاران، وە ھەروەھا بوەتە ھۆکارێک بۆ دەستەبەرکردنی سەرمایە بۆ شارەکە، ئینجا چ لەرێگای گەشتیارانەوە بێت یان راوکردنی ماسی یان ھاتووچۆکردنی چەند کەشتیەکی باڵھەڵگری بچووک.
لە نێو رووباری دانووب حەوت دوورگە ھەیە؛ 
(شیپیارد - مارگەرێت - سیپیل - پالۆتای سزیگێت - نێپ سزیگێت - ھارۆس سزیگێت - مۆلنەر سزیگێت)
ئەم دوورگانە دیمەنێکی جوانیان بە رووبارەکە و تەواوی شارەکە بەخشیوە.

ھەروەھا شارەکە چەندین کۆشک و بینای گەورەی لە خۆ گرتووە، کەوا بوەتە سەرچاوەی داھات بۆ شارەکە، ئەمەش لە رێگای سەردانیکردنی گەشتیاران بۆی، وە ئەم کۆشکانە ھونەری بیناسازی تەواوی پێوە دیارە. 
———-
ھەرچەندە بە وڵاتێکی رۆژھەڵاتی ئەوروپا (اوروبا شرقی) ناسراوە، بەڵام لەرووی پابەند بوون بە یاساکان لە زۆرێک لە پایەتەخت و شارەکانی وڵاتانی تری ئەوروپا باشترن.
———
سیستەمی حوکمی وڵاتەکە پەرلەمانیە، وە کۆشکی پەرلەمان کەوتۆتە سەر رووباری دانوب لە بودابست.

خەڵکی ئەم شارە ژیانێکی داخراویان ھەیە وەکو گشت شارەکانی تری ئەوروپا، ژیانیان پێکھاتووە لە چۆنیەتی کارکردن و خەرجکردنی ئەو برەی بەدەست ھاتووە لە نادیەکان و رابوارد.
ھەروەھا چۆن پاروێک لە گۆشتی بەراز و جامێک لە خواردنەوە کحولیەکان بەدەست دەھێنن، کە جگە لەم دوو شتە بیر لە شتی تر ناکەنەوە بۆ خواردن و خواردنەوە.
ئەمە بوەتە ھۆکارێک کەوا خەڵکی ئاگاداری پلان و بیرکردنەوەی حوکمەت نەبێت، کە ئەمەش شتێکە لە تەواوی ئەوروپا باوە. بەھۆی ئالودەبوونیان بە گۆشتی بەراز و خواردنەوە کحولیەکان، حکومەت کەم تەرخەمی ناکات لەم دوو سەرچاوەیە لەگەڵیان، تاوەکو خەڵکی دژی حوکمەت ھیچ بریارێک نەدەن و ئاگاداری گوزەرانی حوکمەت نەبن.
————————————-


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4584بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Jun 18 2018 9:51PM
1