»  دۆکیومێنتاری

کۆشکی الحمراء (کۆشکی سوور)

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
ئەم کۆشکە لەسەر دەستی خلیفەی ئەندەلوس ئەبو عبداللە محمدی یەکەم ناسراو بە محمدی کوری ناێر لە غەرناتە درووستکراوە، وە درووستکردنەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی کۆچی، کە دەکاتە سەدەی دەی زایینی.
بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە نازناوی محمدی کوری ناێر (الحمراء) بوو، کە (الحمراء) واتە سوور، ئەمەش لەبەر ئەوەی رەنگی ریشی سوور بوو.

ئەم کۆشکە بە سەرچاوەیەکی سەرەکی گەشتیاری ئێستای ئیسپانیا دادەنرێت، وە لە رێزبەندی یەکەمی سەرچاوەی گەشتیاری ئەم ووڵاتە دەێت.
لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەم کۆشکە لە لیستی دوانزە گەنجیەنەکەی ئیسپانیا دانرا، کە ٩ ھەزار کەس دەنگی لەسەردا.

بۆ کڕینی بڵیتی ئەم کۆشکە دوو رێگا ھەیە:
یەکەم: لە رێگای ئینتەرنێت بەر لە ھەفتەیەک وە لەکاتی وەرزی گەشتیاری بەر لە مانگێک.
دووەم: لە رێگای نۆرە گرتن، کە دەبێت چەند کاتژمێرێک بەر لە خۆرھەڵاتن ریزبگریت، وە لە کاتژمێر ٨ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بلیت و لە کاتژمێر ٨:٣٠ دەتوانیت بچیتە ژوورەوە.

ماوەی مانەوە لە ژوورەوە:
بۆ گروپی بەیانیان لە کاتژمێر ٨:٣٠ ی بەیانی بۆ ٢ی دوای نیوەرۆیە.
بۆ گروپی ئێواران لە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەرۆ تا رۆژئاوابوون.

ئەم کاتەی بۆ ھەر دوو گروپەکە دانراوە کاتێکی زۆر نیە، چونکە کە دەچیتە ناو کۆشکەکە سەرسامیەکی زۆر دەتگرێت،
چونکە کۆشکەکە تەنھا لە بینا پێکنەھاتووە.

لە کاتی چوونە ژوورەوەت چەندین سروشت و سەوزایی سەرنج راکێش دەبینیت، گوڵی جوان و جیاواز و دار بە چەندین شێواز وە دارستانێکی مەزن.
چەندین داری جوانی تیادایە بە شێوازی جیاواز و ناوازە براون.
وە چەندین نافورە و حەوزی ئاوی سەرنج ڕاکێشی تیادایە.
کۆشکەکە لە چەندین بەش پێک دێت، وە ھەر بینایەکی ناو کۆشکەکە تایبەتمەندی خۆی ھەیە، وە لە ھەموو لایەکان سەوزای و ئاو ھەیە.

بەڵام ئەگەر بتەوێت بچیتە ژووری خەلیفە ئەوا لەسەر بڵیتەکەت کاتی چوونە ژوورەوە نووسراوە، تەنھا لەم کاتە بۆت ھەیە بچیتە ژوورەوە، چونکە ھەموو نیو کاتژمێر جارێک گروپێکی نوێ دەچێتە ژوورەوە.

کە دەچیتە ژووری بەشی خلیفە تەنھا ژوورێک نیە، بەڵکو بڕیتیە لە کۆشکێکی تایبەت، دیوارەکانی بە ئایەتی قورئانی نەخشێندراون و رازاونەتەوە.
وە لە ناوەوە حەوزێکی ئاو ھەیە دیوارەکانی کۆشک دەدڕەوشێتەوە تیایدا.
لە ناوەراستی کۆشکەکەی خەلیفە دار و سەوزایی و شوێنی دانیشتن ھەیە، کەوا وەک شوێنی پشوو درووستکراوە.

لە بەڵەکۆنەکانیەوە دەتوانیت بەشێکی زۆری شاری گرانادا (غرناگە) ببینیت.


دواتر کە دێیتە دەرەوە دووبارە چەندین گوڵی ناوازە و سەوزایی و حەوزی سەرنچ ڕاکێش دەبینیت.

وە بەرامبەر بە کۆشکی خەلیفە دوو خاڵی بەرزی قەڵاکە ھەیە، کە دەتوانیت لەوێوە گرانادا (غرناگە) ببینیت.

بە کورتی:
کۆشکی حمرا بە کۆشکێکی قەڵایی دادەنرێت، وە ھەشت بورجی تیادایە، لەگەڵ پێنج دەرگا.
ئەم کۆشکە بڕیتیە لە دارستان و سەوزایی و ئاو و قەڵا و کۆشکی خەلیفە و چەندین بەشی تر.

ھەر وەکو خۆی پارێزگاری لێ دەکرێت. تاوەکو گەشتیاران ھەست بە دڵڕفێنی شوێنەکە بکەن.


بۆ باسکردنی ئەم کۆشکە چەندین زنجیرەمان دەوێت، بەڵام ئەمە شتێکی زۆر کورت و پوخت بوو دەربارەی ئەم کۆشکە، کە لە گەشتێکی تایبەتی کوردزۆن بۆ ئەم شوێنە بۆمان ئامادە کردبوون.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4534بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:21PM
1