»  کارگێڕی

ھۆکارەکانی سەرکەوتنی کاری بە کۆمەڵ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بۆ ئەوەی کاری بە کۆمەڵ سەرکەوتوو بێت پێویستیت بەھەندێک ھۆکاری ھەیە ، چونکە کاری بە کۆمەڵ تەنھا کەسێک نییە و بەکەسێک سەرکەوتوو نابێت ، لەبەر ئەمە دەبێت ھۆکارەکانی سەرکەوتنی کاری بە کۆمەڵ بزانی . 
ئەوانیش بریتین لە : 
بنەمای عەقڵێکی پێشەنگ و بیرکردنەوەی ئەرێنی ھۆکارە بۆ سەرکەوتنی کاری بەکۆمەڵ  دەبێت کەسێک ببێتە پێشەنگ (سەرکردە) و بیرۆکەکان بخاتە روو و ئەوانەی دیکەش ئەم بیرۆکانە دەوڵەمەندتر بکەن بە بیرۆکەکانیان و تێبینیەکانیان . 
ھەرکەسێک وابزانێت کە بەتەنھا سەرکەوتوو دەبێت ئەوا گەورەترین فێڵ لە خۆی دەکات و ئەو جۆرە کەسانە کەسانی خۆ بەزل زانن ، لەبەر ئەمە دووربکەوە لەم دۆخە  
نھێنی سەرکەوتنی ژاپۆنیەکان بریتیە لە کاری بەکۆمەڵ ، لە ئێستاشدا بە روونی دیارە کێ پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیایە لە جیھان 
کاری بە کۆمەڵ بنەمای سەرەکی ھێزی ھەموو دامەزراوەیەکە . 
پێویستە متمانەی تەواو لە نێوان ئەندامەکانی تیمەکە ھەبێت و دەبێت ئەندامەکان پابەندبن بەو ئەرکانە پێیان دەسپێردرێت و بە باشترین شێوە جێ بەجێی بکەن و لە ئاست بەرپرسیاریەتی بن . 
پێویستە تیمێک دروست بکرێت کەبڕوای تەواوی بە یەکتری ھەبێت و کاربکات لەسەر گەشەپێدانی کارەکان و ھاوکاری یەکتری بکەن لەکارەکان . 
کەسانی باش بۆ تیمەکەت ھەڵبژێرە ، گرنگە ئەندامانی تیمەکە لەکارەکانی خۆیان شارەزا بن ، دواتر راھێنانی زیاتریان پێبکەن و ئامانجەکان دیاری بکەن 
نەکەی ئەو ھەڵە بکەی و ئەندامانی تیمەکە لە کاتی پێویست بە تەنھا جێ بھێلی ، پەیوەندی نێوان ئەندامانی تیم زۆر گرنگە بۆ سەرخستنی کاری بە کۆمەڵ . 
باسی سەرکەوتنی کارەکان بکە و تێیان بگەین کە سەرکەوتنی کارەکە سەرکەوتنی ھەموو ئەندامانە و نەک سەرکەوتنی تەنھا کەسێک . 
تیم پێویستە خاوەنی کەسانێک بێت کەبیرۆکەی جۆراوجۆرن بن و کەسانی چەق بەستوو نەبن بەڵکو بەردەوام بە دوای نوێگەری بگەڕێن . 
سەرچاوە| پێگەی المرسال 


2543بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:58PM