»  کارگێڕی

بەم ڕیگەیانە دەبیتە پیاوی کار

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

١.ھەست کردنی بەخۆشی لەکاتی کارکردن : 
کاتێک کارێک دەکەیت ، بەشێوەیەکی سەرپێی ئەنجامی مەدە بەڵکو ھەوڵبدە بە دلخۆشی  ئەنجامی بدەیت ، چونکە ئەمە قورسایی کارەکە کەم دەکاتەوە و ھەروەھا ئەنجامی باشترت پێدەدات . 
٢. خەیاڵی خۆت بەکاربھێنە : 
ھەموو کات لە کارەکانت ھەمان رێچکە دووبارە مەکەوە ، بەڵکو  خەیاڵت با بۆ گۆڕانکاری بچێت و چۆنیەتی نوێگەری کردن لەکارەکەت . 
٣. لەگەڵ دەروونی خۆت بەھەست و سۆز مەبە : 
لەوانەیە لەکارەکەت تووشی شکستێک بیت و ھەندێک جار تووشی خەمباری ببیت ، بەڵام رێگە مەدە ئەم دۆخە زاڵ بێت بەسەرت و رێگە مەدە ھەست و سۆز زاڵ بێت بەسەرت ، ژیرانە بیر بکەوە ، ئەو کاتە تێدەگەیت ئەم شکستە تەنھا قۆناغێکی کارکردنەکەت بوو و کۆتایی کارەکەت نەبوو . 
٤. دووربکەوە لەو شتانەی سەرقاڵت دەکەن : 
ھەوڵبدە لە ژیان سەرنجت لەسەر کارەکەی خۆت بێت (بەڵام نابێت خێزان و کەسوکارت پشتگوێ بخەیت وتەنھا کار بکەیت) ، مەبەست لەم خاڵە ئەوەیە دوور بکەوە لە شتە لاوەکییەکان و بێ بەھاکان کە ھیچ سوودێکت پێ ناگەینی ، بەڵکو کاتێکی زۆرت لێدەبات و ھیچ سوودێکی ئەوتۆشی نییە . 
٥. پشت بە ھەموو کەس مەبەستە : 
بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت لەکارەکەت ، نابێت بەتەمای کەسانی دیکە بیت سەرکەوتنەکەت بۆ بەدەست بھێنن ، بە پلەی یەکەم پێویستە پشت بەخۆت ببەستیت و ئینجا لەکاری وورد و بچووک داوای یارمەتی بکەیت . 
٦. دانانی پلان : 
پێش ئەوەی دەست بەھەر کارێک بکەیت ، پێویستە پلانێکت ھەبێت بۆ کارەکە ، ماوەی چەندی پێویستە و خەرجی چەند دەبێت و کەی تەواو دەبێت و چۆن تەواو دەبێت . 
٧. ویستی سەرکەوتن ، بۆ ئەوەی لەھەر کارێک سەرکەوتوو بی ، پێویستە ئارەزوی سەرکەوتنەکەت ھەبێت و ھەوڵی تەواوی بۆ بدەیت ، چونکە ئەم کاتە ئەرکەکەت ئاسانتر دەبێت . 
٨. پاڵنەر : کەسی سەرکەوتوو پێویستی بە پاڵنەرێک ھەیە بۆ بەدی ھێنانی ئامانجەکانی ، ئەم پاڵنەرە وای لێدەکات زیاتر کۆشش بکات بۆ بەدی ھێنانی ئاواتەکانی . 
٩. ئارەزوو لە فێربوون و گەڕان بەدوای زانیاری نوێ : 
مرۆڤی سەرکەوتوو بەردەوام پێویستی بەھەوڵدان ھەیە بۆ ئەوەی شتی نوێ فێرببێت ، ئەم گەڕانە دەرگای نوێی بەروودا دەکاتەوە و کەسایەتیەکەی بەھێزتر و باشتر دەکات . 
١٠. ئارام گرتن : 
ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتوو بیت لە ژیان پێویستە ئارام بگریت لەسەر ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەیت ، چونکە سەرکەوتن بە یەک سات بەدی نایەت . 
١١. پابەندبوون : 
بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و سەرکەوتن تێیدا پێویستە لەسەرت پابەند بی بە بنەماکانی کارەکەت و نابێت لەیەکێک لە قۆناغەکان بوەستیت ، جا بەھەر بیانویەک بێت . لەوانەی جارێک یا دووان شکست بێنی ئەمەش شتێکی ئاساییە ، بەڵام دەبێت ھەوڵبدەیت و بەردەوام بیت تا بە ئامانجەکەت دەگەیت . 
سەرچاوە | الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
606بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Jul 14 2023 3:13PM