»  کارگێڕی

بنەماکانی کاری بەکۆمەڵ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
کاری بە کۆمەڵ ھەندێک بنەمای گرنگی ھەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت و لەم بابەتەش ئاشناتان دەکەین بە گرنگترین بنەماکانی کاری بە کۆمەڵ . 
گوێ لە بیرۆکەی کەسانی دیکە بگرە ، کاتێک باسی بابەتێک دەکەن ، چونکە لەوانەی لە کاتی قسەکان بیرۆکەی ناوازە دروست بێت . 
گفتوگۆ لەگەڵ ھەموو ئەندامانی تیمەکە بکە بۆ دیاریکردنی ئامانجەکانی کارەکە . 
یارمەتی ئەندامانی تیمەکە بدە و رێز لە ماندووبوون و بیرووبۆچوونیان بگرە . 
یارمەتی تیمەکە بدە بۆ بەدەستھێنانی کەشێکی گونجاو بۆ کارەکە . 
بۆ ئەوەی تیمەکە بە شێوەیەکی باش کار بکات ، دەبێت گرنگی بە پەرەپێدانی لێھاتوویی ئەندامانی تیمەکە بدرێت و رێگەی نوێیان پێ ئاشنا بکرێت . 
سەرچاوە | پێگەی المرسال 


2107بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:58PM