»  وتەکان

چەن وتەیەکی جوان دەربارەی دایک و باوک

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
نەرم ونیانی باوک لە چیاکان بەرزترە و نەرم ونیانی دایک لە دەریاکان قوڵترە . 
دەستی دایک ھەر شیرینە گەر لێشت بدات . 
ھیچ شوێنێک بەقەد ژووری دایک و باوک ئارام نییە بۆ منداڵەکان بۆ خەوتن . 
لەھەموو جیھان ھیچ سەرینێک نییە وەکە باوەشی دایک نەرم بێت . 
دڵی دایک قوتابخانەی منداڵە . 
کاتێک دەچەمێمەوە بۆ ئەوەی دەستەکانت ماچ بکەم و بەشەرمەوە سەیرت دەکەم، لەم کاتە ھەست دەکەم مەزنترین پیاوم . 
ئەو دایکی منە، چ دەوڵەمەندبێت یان ھەژار .
خۆشترین وشە منداڵ گوێی لێ بێت ستایشکردنیەتی لە لایەن دایک و باوکی . 
لەناو دڵی ھەموو دایکێک شاژنێک ھەیە، تۆ داوا بکە ئەویش بۆت جێ بەجێ دەکات . 
ئەوەی توانای ئەوەی نیە ئەرکی باوکایەتی بە جێ بگەینێت مافی ئەوەی نییە ھاوسەرگیری بکات . 
لە رۆژە خۆش و ناخۆشەکان کەسێکت نییە جگە لە دایک و باوکت . 
ئەگەر دایک مرد، باوک بینایی لەدەست دەدات . 
باوک تاکە کەسە ئیرەیی بەسەرکەوتنی منداڵەکەی نابات . 
باوک حەز دەکات منداڵەکانی لەخۆی پیاوتر بن (پەندێکی کوردی)
ھیچ دڵوپێکی ئاوم پاکتر نەبینی جگە لە فرمێسکەکانی دایکم نەبێت . 
ئەوەی ئێستا پێی گەیشتیت لە چاکەی و باشی دایک و باوکت بووە . 
باوک لە ھەڵەکانی کوڕەکەی دەبورێت، بەلام کوڕ چاوپۆشی لەھەڵەی باوکی ناکات . 
سەرزەنشتی باوک بۆ منداڵەکانی وەک دەرمانێکی شیرین وایە . 
لەوانەیە ھەموو شتێک لە بیر بکەم، بەلام ئامۆژگاریەکانی دایکم نا . 
کاتێک دایکم مرد، جیھان تاریکتر و خەمبارتر بوو . 
دایک و باوک تاکە کەسن کە پێمان دەبەخشن بێ ئەوەی چاوەڕێی پاداشت بکەن . 
دڵی باوک دیاریەکی گەورەی خودایە بۆ ئێمە . 
دایک وەک دارێکی ھەمیشە سەوز وایە . 
دایکە .. تۆ روحی منی ... تۆ بەنرختری لە چاوەکانم . 
کاتێک دەمانەوێت باسی دایکمان بکەین .. وشەکان کۆتاییان پێدێت . 
دایک لەناخی دڵەوە خۆشمانی دەوێت و باوکیش بەھەموو ھێزیییەوە خۆشمانی دەوێت . 
باوک چۆن بێت، کوڕیش ئاوا دەبێت . 
لە ژیانی کچ سێ پیاو ھەیە، باوک ئەو کەسەی کە رێزی دەگرێت، برا ئەو پیاوەیە کە خوشکەکەی لێی دەترسێت و خۆشی دەوێت، ھەروەھا ھاوسەر ئەو پیاوەی خۆشی دەوێت و ئەویش خۆشی دەوێت. 
جیاوازی باوکم لەگەڵ ھەموو پیاوانی جیھان، وەک جیاوازی ئاوی زەمزەمە لەگەڵ ھەموو ئاوەکانی دیکە . 
ئەگەر ھەموو جیھان لەلایەک بێت و دایکیشم لە لایەک بێت، من لای دایکم ھەڵدەبژێرم . 
دەتوانی ھەموو شتێک بە پارە بکڕیت تەنھا دایک و باوک نەبێت . 
گەردوون بەھەموو فراوانی خۆی، ھێندەی دڵی دایکم فراوان نییە . 
پێیان گوتم خۆشترین کات لای تۆ کامەیە، منیش گوتم بۆنی باوکم کاتێک لە باوەشی دەگرم . 
لە پشت ھەموو منداڵێکی مەزن، دایک و باوکێکی مەزن ھەیە .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
29177بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - May 31 2022 3:38PM