»  وتەکان

چەند وتەیەک دەربارەی بەرۆژوو بوون و مانگی رەمەزانی پیرۆز

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چەند وتەیەک دەربارەی بەرۆژوو بوون و مانگی رەمەزانی پیرۆز 

١.رەمەزان چارەسەر بۆ توڕەیی و دەرگای گەورەی چوونە بەھەشتە. 
٢. ئەگەر بەرۆژوو بوویت با گوێ و زمان و چاوت بەرۆژوو بن. 
٣. بەرۆژوو بوون باشترین بەڵگەی بەندەیە بۆ گوێڕایەڵی بۆ خوای گەورە. 
٣. بەرۆژووبوون باشترین راھێنانە بۆ خوڕەوشتی مرۆڤ. 
٤. مانگی رەمەزان مانگی کارکردن و عیبادەتە نەک نووستن و تەمبەڵی. 
٥. رەمەزان دەرفەتێکە بۆ گۆڕانکاری و ئارامییەکە بۆ دەروون. 
٦. پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرموێت (کاتێک رەمەزان دێت دەرگاکانی بەھەشت دەکرێنەوە و دەرگاکانی دۆڤەخ دادەخرێن و شەیتانەکان دەبەسترێنەوە). 
٧. ئەگەر بەبێ ھۆ نەتوانی شەونوێژ بکەیت و بەرۆژوو بیت، ئەوا بزانە گوناھەکانت تۆیان کەلەپچە کردووە. 
٨. با مانگی رەمەزان خاڵی بەخۆ داچوونەوە بێت بۆ کار کردەوکانت لە ژیانی خۆت. 
٩. پێغەمبەرمان (د.خ) فەرموویەتی (بەرۆژووبوون بەھەشتە). 
سەرچاوە | الموچوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2393بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 18 2019 12:28PM