»  کارگێڕی

شێوەی رووخسار و شیکردنەوەی کەسایەتی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەم بابەتەدا باسی شێوەی رووخساری مرۆڤەکان دەکەین لەگەڵ شیکردنەوەی کەسایەتیەکانیان بەپێی رووخساریان، ھەرچەندە ناکرێت ئەم بابەتە لە ١٠٠% راست بێت ، چونکە ئەمە بەپێی ژینگەی گەورە بوونی مرۆڤەکان دەگۆڕێت، بەڵام زانایانی بواری گەشەپێدانی مرۆیی کۆکن لەسەر ھەندێک خەسڵەت کە بەپێی شێوەی رووخساری مرۆڤەکان دیاری دەکرێت :

١.ئەوانەی سەریان لە شێوەی ئەڵماسە : 
ئەم جۆرە کەسانەی کە شێوەی رووخساریان سێگۆشەییە و شێوەی ئەڵماسی وەرگرتووە ، بەشێوەیەکی گشتی کەسانێکن تاقەتی چاوەڕێکردنیان نییە و کات بە فیڕۆ نادەن و رقیان لەگەشەپێدانی مرۆیی و گەشپێدانی خودی خۆیان دەبێتەوە و پێیان وایە ئەمە بەفیرۆدانی کاتە، لەبەر ئەمە ئەگەر ویستت ئەم کەسانە بۆ لای خۆت رابکێشێت ئەوا پێویستە رووبەروو قسەیان لەگەڵ بکەیت و نابێت ئالۆز بیت لەگەڵیان .


٢. ئەوانەی بەشی خوارەوەی سەریان گەورەترە: 
ئەم جۆرە کەسانە بەشی خوارەوەی رووخساریان گەورەتر و پانترە، ئەم جۆرە کەسانە نابێت پاڵەپەستۆیان بخەیتە سەر چونکە رقیان لێت دەبێتەوە و کاتێک مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت پێویستە لەسەرت دەرفەتی پێبدەیت بیربکاتەوە چونکە ئەم جۆرە کەسانە باوەڕیان بە گەشەپێدانی مرۆیی و خودی خۆیان ھەیە و کەسانی ئارامگرن.


٣. ئەوانەی خاوەن دوو شەویلاگی پانن : 
ئەم جۆرە کەسانەی کە رووخساریان پانە و دوو شەویلاگی پانیان ھەیە، کەسانێکن توانایان ھەیە کە بە ئامانجەکانی خۆیان بگەن، ھەروەھا ئەم جۆرە کەسانە گوێگرێکی باشن، ئەگەر ھاوڕێیەکەت ھەیە لەم جۆرە کەسانە ئەوا تۆ کەسێکی بەبەختی. 


٤. ئەوانەی روومەتیان دەرچووە : 
ئەم جۆرە کەسانە خاوەن کەسایەتیەکی بەھێزن و کاتێک گەورە دەبن دەبنە خاوەن پلەیەکی بەرز لە نێو کۆمەڵگە، لەبەر ئەمە ئەگەر توانات ھەبوو کەسێکی وا رازی بکەیت(ئیقناع) بکەیت ئەوا تۆ توانات ھەیە کەسانێکی زۆر رازی(ئیقناع) بکەیت.


٥. ئەوانەی خاوەن رووخساری پارێزگارن : 
ئەم جۆرە کەسانە بەشێوەیەکی گشتی دەمیان رێکە و لێوەکانیان بچوکە و چاوەکانیان قووڵە و ئەم جۆرە کەسانە بەشێوەیەکی گشتی کەمتر تێکەڵ دەبن لەگەڵ خەڵکی و بەزەحمەت لێیان تێدەگەیت. 


٦. ئەوانەی خاوەن دوو ھێلن لەنێوچەوانیان : 
ئەم جۆرە کەسانە بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر ھەڵچوون بە زەحمەت بێ دەنگ دەکرێنەوە و کەسانێکی عینادن و ئەگەر توڕەبوون پێویستە خۆت بێ دەنگ بکەیت تا تەواو دەبن. . 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5584بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Oct 18 2018 11:35AM