»  کارگێڕی

چواردە ئامۆژگاری بۆ سەرکەوتن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١- دەبێت ئامانجەکەت دیاری بکەیت و رێگاو پلانێکی باشی بۆ دابرێژی زۆر پوختیش کاری لەسەر بکەیت 
٢- چاوەروان مەبە بۆ ئەوەی ھەموو بارودۆخەکان گونجاوبن بۆت ئینجا پرۆژەکانت دەست پێبکەیت بەڵکوو ھەر ئێستا دەست بکە بە ھێنانەدی ئامانجەکانت بە پێی توانا .
٣- لەو رۆژەی تێیدایت بەوپەری گرنگی پێدان و پوختیەوە کاربکە .
٤- کار مەکە تەنھا بۆ بەدەستھێنانی پارە و قازانج بەڵکوو کارەکەت بکە بە بەشێک لە ژیانت .
٥- چێژ لە ئارامگرتن وەربگرە و لە دەستپێکی کارەکەتدا چاوەڕوانی سەرکەوتن مەبە ،چونکە ھەموو کارێک پێویستی بە ھەوڵ و تێکۆشانە .
٦- کات زێڕە بۆیە ھەمیشە لە کارەکانت بە جۆش و خرۆش بە و ھەوڵی بە دیھێنانی ئامانجەکانت بە .‌
٧- ھەنگاو ھەنگاو ھەوڵی بەدەست ھێنانی سامان و ماڵ بدە و پەلەت نەبێت لێی .
٨- ھەرگیز رێگا بە نائومێدی مەدە وات لێ بکات واز ئامانجەکانت بھێنیت ،بەڵکوو ھەردەم بە ھیوا و ئومێدەوە بژی .
٩-رێگا مەدە بەوەی کە گیرو گرفتی بچوک ئاوەتەکانت  نەھێڵێ بەڵکو ھەمیشە فراونتر بیر بکەوە بۆ ئاواتەکانت و بەدیھێنانیان.
١٠- ھیچ کات نەرێنی بیر مەکەرەوە و رێگە مەدە بیرو بۆچونە نەرێنیەکانی کەسانی تر کارت تێ بکات چونکە ھەموو گەورەکانی مێژوو گەورەیی خۆیان جێگیر کردوە بە ‌بەرنگاربونەوەیان لەگەڵ راستیەکان  .
١١- ھەمیشە ئەوەت لەبیر بێت کە تاکە شت کەناگۆرێت لە ژیان ئەوەیە "کە ھەمووشتێک دەکرێت بگۆرێت " بۆیە ھەمیشە ورەت بەرز بێت .
١٢- وا چاوەڕوان مەکە دەتوانیت ھەموو شتێک بکەیت  بەو شێوازەی ھەیە ،ھەموو رێگایەک بگرە بەر بۆ ئەوەی لە ھانگاوێک بچیتە ھەنگاوێکی تر .

١٣- ھەمیشە چاوەروان بە کە ھەڵە یەک رووبدا کە ئەو ھەڵەیەش رویدا مەترسە لێی.

١٤- کاتێک کە بانگی کەسانی تر دەکەی بۆ ئەوەی لەگەڵ گروپەکەت دا کار بکەن ئەوە زۆر باش بزانە کە دەکرێ داواکەت رەتبکرێتەوە بۆیە ھەمیشە بە جۆشەوە ھەوڵبدە  بۆ ئەوەی بگەی بەوەی کە دەتەوێت. 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
7656بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:08AM