»  کارگێڕی

چۆنیەتی لە ناوبردنی ھێزی نێگەتیڤانەی دەوروبەرت: قسەکردن لەگەڵ خوودی خۆت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بەمانایەکی دیکە (دڵنیاکردنەوەی پۆزەتیڤانە)، کاتێک بیر لە شتێکی پۆزەتیڤانە دەکەیتەوە، ئەوا ھێزی پۆزەتیڤانە بۆ خۆت رادەکێشێیت و بەھەمان شێوە ھێزی نێگەتیڤانە دەردەکەیت، مێشک بەو شێوەیە بیر دەکاته‌وه‌ کە راھێندراوە لەسەری، مێشک کاریگەری لەسەر خۆی ھەیە، لەبەر ئەمە بیرۆکەکان ھاوشێوەن یاخود دووبارەن و لەوانەیە بەشێوەیەکی خێرا بۆت بێن و ئەمەش پێی دەگوترێت شێوازی بیرکردنەوە، لەبەر ئەمە پێویستە راھێنان بە مێشکت بکەیت لەسەر بیرکردنەوەی پۆزەتیڤانە و ھەروەھا گۆڕینی بیری نێگەتیڤانە بۆ بیری پۆزەتیانە و لەبەر ئەمە چ بچینی ھەر ئەوه‌ دەدورییەوە و تۆش وا بکە قسەکرنت لەگەڵ خوودی خۆت پۆزەتیڤانە بێت.

«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4711بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - May 31 2018 4:58PM