»  کارگێڕی

یاری به‌ تۆپ بكه‌

ده‌شنێ عادل - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بێنە بەر چاوت ژیان وەکو یارییەکە کە تۆ یاری بە پێنج تۆپ دەکەیت لەھەوادا، تۆ ناویان لێبنێ – کار ، خێزان ، تەندروستی ، هاوڕێ ، وە گیان ، وە دەبێ تۆ ھەموویان لە ھەوادا بھێڵیتەوە، بەزووترین کات تێدەگەیت کە کار تۆپی لاستیکە، ئەگەر بەرت دایەوە ئەوا ھەڵدەبەزێتەوە ‌و دەگەڕێتەوە لات، بەڵام ٤ تۆپەکەی تر -  خێزان، تەندروستی، هاورێ، وە گیان لەشوشە پێکھاتوون، ئەگەر ھەریەکێکیان بەربدەیتەوە ئەوا لەدەستت دەچێت و ناگەڕێتەوە، بەئاشکرا درزی تێده‌كه‌وێت و برینداری دەکات یان تەنانەت لەت و پەتی دەکات، ئەوان ھەرگیز وەکو خۆیان لێنایەتەوە، تۆ پێویستە لەمە تێبگەی وە ‌شەڕ بکەی بۆ ھاوسەنگیان لەژیانت.

 ئیستا دەپرسیت چۆن ئەم هاوسەنگیە بپارێزم ؟
خراپیەکانت بە کەم مەزانە بە بەراوردکردنی خۆت بە ‌ئەوانیتر، ئەمە لەبەر ئەوەی ئێمە جیاوازین، کە ھەریەکێکمان تایبەتین و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌.
ئامانجەکانت مەگۆڕە بۆ ئەو ئامانجانەی کە خەڵکی پێیان وایە گرنگن، تەنھا تۆ دەزانی چی باشترینە بۆ تۆ.
ئەو شتانە مەبەخشە کە لە دڵت نزیکن، بیانگرە وەک ژیانت، کە بەبێ ئەوان ژیان بێ مانایە.
مەھێڵە ژیانت بخلیسکێتە ناو پەنجەکانت، لەژیاندا وەک ئەوکەسانە مەژی کە تەنھا لە ‌ڕابردوودا یان لە ‌داھاتوودا دەژین، بەڵکو یەک ڕۆژ لە کاتی خۆیدا بژی لە ژین ( واتە لەئێستادا بژی )، ئەو کات ھەموو ڕۆژەکانی ژیانت ئاوا دەژیت، خۆت بەدەستەوە مەدە کە ھێشتا ھەندێ شتت ھەیە بۆ بەخشین.
ھیچ شتێک بە ڕاستی کۆتایی پێ نایەت تا ئەو کاتەی واز لە ھەوڵدان دەھێنیت .
مەترسە لە دان پێدانانی ئەوەی کە ‌تۆ له‌ كه‌سه‌ نایابه‌كان كه‌متریت، ئەوە ئەو داو و دەزوە دەپچڕێنێ کە ‌پێکمانی بەستوەتەوە.
 مەترسە لەبەرەنگار بونەوەی مەترسیەکان، ئەوە بە ‌وەرگرتنی ھەلەکانە کە ئێمە فێردەبین چۆن ببین بە چاو نەترس.
خۆشەویستی مەکە دەرەوە لەژیانت بە وتنی چه‌ند ووشه‌یه‌ك و دڵه‌كانی پێ بشكێنیت. خێراترین ڕێگا بۆ وەرگرتنی خۆشەویستی ئەوەیە بیبەخشی. خێراترین ڕێگا بۆ لەدەستدانی خۆشەویستی ئەوەیە بەتوندی بیگری، وەباشترین ڕێگا بۆ مانەوەی خۆشەویستی ئەوەیە کە باڵی پێ ببەخشی .
زۆر بەخێرایی بەناو ژیانا مەڕۆ کە تەنھا لە بیری نەکەی کوێت بینیووە بەڵکو بۆ کوێش دەڕۆی.

لەبیری مەکە کە گەورەترین سۆزی کەسێک پێویستی بەنرخاندنە .
مەترسە لەفێربوون ، زانیاری بێ کۆتایە ، گەنجینەیەکە  کە دەتوانێت ھەمووکات بەئاسانی لێی بکۆڵیتەوە .

 کات و وشەکان بەبێ گوێدان بەکار مەھێنە ،ھیچیان ناتوانن بگەڕێنەوە ،ژیان پێشبڕکێ نیە بەڵکو گەشتێکە بۆ چێژی ھەر ھەنگاوێکی ڕێگایەکە .

لەلایەن نوسەری بەناوبانگ coca cola ceo brain dyson نوسراوە


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3042بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jun 1 2021 3:53PM