گەورەیی شەوی قەدر | 19/05/2020
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
شەوی قەدر پێگەیەکی گەورەی ھەیە لە لای خودای گەورە کە بریتین لەمانەی خوارەوە :
• لەم شەوە پیرۆزە خودای گەورە قورئانی دابەزاندوە ، کە رێگەی ھیدایەتی تێدایە بۆ مرۆڤەکان و جنەکان و لە رێگەی قورئان بەختەوەری بەدی دێت .
• خودای گەورە باسی ئەم شەوەی کردووە کە شەوێنی پیرۆزە ، خودای گەورە دەفەرمووێت (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِين)
• خودای گەورە لەم شەوە پیرۆزە ڕۆزی مرۆڤەکان دیاری دەکات و ھەروەھا تەمەنیشی تێدا یەکلایی دەکرێتەوە .
• خێری شەوی قەدر بە قەد خێری ھەزار مانگە ، لەبەر ئەمە ھەوڵبدەن ئەم خێرە گەورەیە لە دەست خۆتان مەدەن و خۆتان بۆ ئەم خێرە تەرخان بکەن .
سەرچاوە | الموضوع
2268 بینین
|