kurdzone

 
 رەمەزان

نھێنی رۆژوو شکاندن بە خورما   |  09/05/2020

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

یەکێکە لە سوونەتەکانی پێغەمبەرمان (د.خ) رۆژوو شکاندن بوو بە خورما، ئەم کارەی پێغەمبەرمان (د.خ) نھێنی خۆی تێدابووە و دوای چەندین ساڵ لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە خورما سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە بۆ مرۆڤ بەتایبەتی ئەوانەی بەرۆژوو دەبن . 
لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین نھێنیەکانی رۆژوو شکاندن بە خورما: 
١.لەکاتی رۆژوو شکاندن بە خورما ، خورما وزەیەکی باش بە لەش دەبەخشێت و ئەو رێژە شەکرەی لە ناو خورما ھەیە وا دەکات کێشەی کەمی شەکر لە ناو خوێن دروست نەبێت و جەستە چالاک دەکات . 
٢. بەھۆی ئەوەی گەدەو ریخۆلەی مرۆڤ بۆ ماوەیەکی زۆر ھیچی تێدا نەبووە ، خواردنی خورما وا دەکات ئەم دوو بەشە پێکھاتە شەکرەکان بۆ خۆیان ھەڵمژن بە شێوەیەکی سادە . 
٣. خورما مەوادێکی شەکرەی باشی تێدایە و پێکھاتە کیمیاوییەکەی سادەیە و بە ئاسانی ھەرس دەکرێت ، لەبەر سێ یەکی شەکری نێو خورما بریتیە لە پێکھاتەی کیمیاوی سادە ، بەم شێوەیەش بە خێرایی رێژەی شەکر لە ناو خوێن بەرز دەبێتەوە و دەیپارێزی لە نزمبوونەوەی پاڵەپەسستۆی خوێن . 
٤. خورما رێژەیەکی زۆر لە ئاو لە خۆ دەگرێت و ھەندێکیان لە نێوان (٦٥- ٧٠ %) ئاوە و ئاوێکی باش بە لەش دەبەخشێت ، لەبەر ئەمە گەر مرۆڤ خورما خوارد ، پێویستی بەرێژەیەکی زۆر ئاو نابێت بۆ رۆژوو شکاندن . 
سەرچاوە | http://www.saaid.net/




2386 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@