لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، زۆرینەی موسڵمانان ھەوڵدەدەن گۆڕانکارییەکی تەواو لە ھەڵسوکەوتی خۆیان بکەن و زۆرترین سوود لەم مانگە ببینن .
سوود بینن لەم مانگە پیرۆزە دەکرێت بەچەند خاڵێک بێت ئەوانەش بریتین لە :
١.تەوبەکردن : واتا مرۆڤی موسڵمان پێویستە تەوبەیەکی راستگۆیانە بکات لەھەموو ئەو گوناحانەی لە ماوەی رابردوو ئەنجامی داوە و بەڵێندان بە نەگەرانەوە بۆ ئەم گوناھانە .
٢. دڵخۆش بی بە ھاتنی ئەم مانگە پیرۆزە ، چونکە ئەم دڵخۆشییە وات لێدەکات خۆت بە شێوەیەکی باشتر بۆ ئەم مانگە ئامادە بکات.
٣. پلان دانان : دەبێت پێش ھاتنی مانگی رەمەزان مرۆڤ پلانێکی باشی بۆ خۆی دابنێت ، بۆ ئەوەی ھەموو کاتەکان لەم مانگە پیرۆزە لە بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە .
٤. بەشداربوون لە تێرکردنی ھەژاران و یارمەتی ئەو کەسانە بدرێت کە پێویستیان بەم یارمەتییە ھەیە .
٥. زۆر نزاکردن ، یەکێک لە باشترین کارەکانی مانگی رەمەزان بریتی دەبێت لە زۆر نزاکردن بۆ ئەوەی خوای گەورە لێت خۆش بێت و ئاواتەکانت بێتە دی .
٦. سیلەی رەحم بپارێزە : لەم مانگە بەپێی توانای خۆت ھەوڵبدەن سیلەی رەحم بپارێزی و سەردانی خزم و کەسوکارت بکەیت ، چونکە ئەم کارە خێری زۆرە .
٧. خۆت بەدوور بگرە لە گوناح کردن ، دوور بکەوە لەو شوێنانەی سەرقاڵت دەکات بە کاری دونیا .
سەرچاوە | الموضوع