ئەمە پرۆگرامێکی سادەیە دەکرێت لەو چەند رۆژەی مانگی رەمەزانی پیرۆز ماوە پەیڕەوی بکەیت ، چونکە سوودی زۆرە و خێرێکی زۆرت دەگاتێ.
•ئەگەر دەرگای مزگەوتەکان کرایەوە ، ئەوا زوو بڕۆ مزگەوت و نوێژی سونەت ئەنجام بدە ، ئەگەر لەماڵەوەش بووی دەتوانی سونەتەکە بکەیت و نوێژی جەماعەت لەگەڵ ماڵەوە ئەنجام بدەیت .
• لە مزگەوتیش نەبوو ئەوا ھەوڵبدە نوێژەکانی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەیت .
•تا پێت دەکرێت قورئان بخوێنە و با زۆربەی کاتەکان یاوەرت بێت .
•بەڵێن بە خۆت بدە کە بەلایەنی کەم ئەم مانگە خەتمێکی قورئان بکەیت .
•کاتی دوای نوێژی عەسر بقۆزەوە بۆ خوێندنەوەی قورئان و گوێگرتن لە وانەی ئاینی .
•ئەو کاتانەی کە لەگەڵ ماڵەوە بەسەری دەبەیت ، لە کار چاکە بەردەوام بە و ھاوکاری کردنی خێزانەکەت بە خێر و چاکە بۆت ھەژمار دەکرێت .
•خشتەیەک دابنێ بۆ سەردانی کەسە نزیکەکانت و تا دەکرێت چاکەیان لەگەڵ بکە.
• کات تەرخان بکە بۆ منداڵەکانت و فێریان بکە ئاین چییە و چونکە ئەرکەکان جێ بەجێ بکەن .
ئەگەر توانات ھەیە ھەندێک پارە وەک سەدەقە و خێر بە ھەژاران بدە.
• پێش بانگی مەغریب ، ھەندێک کات تەرخان بکە بۆ نزا و پاڕانەوە , چونکە دوعا کردن باشترین کارە کە مرۆڤ بە زمانی بەرۆژوو ئەنجامی بدات .
ئەگەر توانات ھەبوو زوو بڕۆ بۆ نوێژی عیشا و ئینجا تەراویحەکان ئەنجام بدە ، ئەگەر مزگەوتیش نەکرابووە ئەوا لە ماڵەوە ئەم کارە ئەنجام بدە.
• پێش پارشێو کردن ھەندێک کات تەرخان بکە بۆ زیکری خودای گەورە .
• ھەوڵبدە لەم مانگە رێچکە پیاو چاکان بگریت و دواتر ئەم رێگەیە بەرمەدە بۆ ئەوەی سەربەرزی دونیا و قیامەت بیت .
سەرچاوە | http://www.saaid.net/