مانگی رەمەزانی پیرۆز تایبەتمەندی خۆی ھەیە لەلای ھەموو موسڵمان مانگی خێر و بەرەکەتە ، پێویست دەکات لەسەر موسڵمانان ئەم مانگە پیرۆزە لە لای منداڵەکانیان ئاشنا بکەن ، بۆ ئەوەی رێچکەیەکی باش و تەندروست لەم مانگە و ھەموو کاتەکانی دیکە بگرنە بەر .
لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر رۆلی دایک و باوک لە ئامادەکردنی منداڵەکانیان بۆ مانگی رەمەزان .
١.لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، روویەکی خۆش نیشان بدە و ھەوڵبدە ماڵەکەت بڕازێنیتەوە ، بۆ ئەوەی منداڵەکان لە گرنگی ئەم مانگی بزانن .
٢. باسی مانگی رەمەزان بۆ منداڵەکانتان بکەن و چۆن دەکرێت لەم مانگە بەرۆژوو ببن و ھەروەھا پێیان بڵێن کە خودای گەورە لەم مانگە پیرۆزە دەرگاکانی بەھەشت دەکاتەوە و دەرفەتێکە بۆ ئەوەی چاکەی زۆر بکەن .
٣. سیستەمێکی باش بۆ منداڵەکان دابنێن بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لەم مانگە پیرۆزە ببینن ، لە پاڵ وانەکانی خۆیان وانەی ئاینیان فێربکەن .
٤. ئەو پەرستشانە دیاری بکە کە دەتەوێت منداڵەکانت فێری بن ، وەک نوێژکردن و رۆژوو گرتن و خوێندنەوەی قورئان .
٥. فێریان بکەن ئارام بگرن لەسەر برسیەتی (بەڵام نابێت ناچار بکرێن بەرۆژوو ببن بەتایبەتی ئەوانەی نەگەیشتوونەتە تەمەنی بالغ بوون)، بەڵام ئەوانی دیکە دەبێت فێربکرێن بەرۆژوو ببن و لە گرنگی رۆژووەکەش تێبگەن .
٦. فێریان بکەن لە کاری ماڵەوە بەشداری بن و یارمەتی دایکیان بدەن لە ئامادەکردنی خواردن و رێکخستنی ژووری خۆیان و کەلوپەلی خۆیان .
٧. دەکرێت پێیان بڵێ (ئەوانەی ھێشتا بچووکن) چەند کاتژمێرێک بەرۆژوو بن و لەسەر ئەمە پاداشتیان بکەن.
٨. فێریان بکەن نوێژەکان بە جەماعەت بکەن و ئەگەر توانایان ھەبوو نوێژەکانی تەراویحیش ئەنجام بدەن .
٩. رێگە مەدە زۆر ئاڵۆدەی تەلەفزیۆن و ئەتاری ببن ، بەڵکو سەرقاڵیان بکەن بە شتی بەسوود .
١٠. پشت بەخودای گەورە ببەستن و نزای زۆر بۆ منداڵەکان بکەن کە خودای گەورە بیانپارێزێت لە ھەموو ناخۆشییەک .
سەرچاوە | http://www.saaid.net/