نیشانەکانی شەوی قەدر | 20/05/2020
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
شەوی قەدر چەند نیشانەیەکی ھەیە کە ئاماژەن بۆ ئەم شەوە پیرۆزە ، ھەرچەندە بە دڵنیایی نازاندرێت چ شەوێکە بەڵام لەگەڵ ئەوەش چەند نیشانەیەکی تایبەتی ھەیە کە دەکرێت بەم نیشانانە بناسرێتەوە .
پێغەمبەرمان (د.خ) فەرموودەیەکدا دەفەرمووێت : نیشانەکانی شەوی قەدر بریتین لە ، شەوی ساماڵ دەبێت و مانگ تێدا بەدەردەکەوێت و بۆ بەیانیەکەی خۆر تیشکی نابێت و وەک مانگی شەوی قەدر دەبێت ، ھەروەھا لەم شەوەدا شەیتانەکان کەلەپچە دەکرێن و ناتوانن دەربچن .
ئەو نیشانانەی لەم فەرموودەیە ھاتووە بریتین لە :
• خۆری دوای شەوی قەدر ھیچ تیشکێکی نابێت .
• شەوی قەدر نە سارد دەبێت و نە گەرم .
• ئاسمان زۆر ساف دەبێت و مانگ لەدەرەوە دیار دەبێت .
• فریشتەکان بڵاودەبنەوە و شەیتانەکان دەبەسترێنەوە .
سەرچاوە / الموضوع
2050 بینین
|