»  هاوسەران

چۆن هەڵەی منداڵەکەت راستدەکەیتەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
دایکان و باوکان لە کاتی ھەڵەکردنی منداڵەکانتان مەرج نییە ھەڵبچن  و توڕە بن ، چونکە ھەڵچوون و توڕەیی ھیچ شتێک چارەسەر ناکات ، گەر دەتەوێت منداڵەکەت بە شێوەیەکی تەندروست پەروەردە بکەیت دەبێ بزانی سزا و پاداشت ھەیە لە پەروەردەکردن وەک چۆن لەکاتی کارە باشەکان پاداشت ھەیە ئاواش لەکاتی ھەڵەکردن سزا ھەیە بەڵام دەبێت سزاکە بە ئەندازەی ھەڵەکە بێت و نەگاتە رادەی توندوتیژی  لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر چەند رێگایەک دەکرێت بنەمایەکی باش بن بۆ سزادانی منداڵ بە شێوەیەکی پەروەردەیی : 
زۆر گرنگە لە ھەڵە سادەکان ببورێت ، چونکە منداڵ لەھەندێک باردا نازانێ ھەڵەی کردووە تا تۆ سزای بدەیت ، ھەروەھا گەر منداڵەکە زۆر تورەبوو ناکرێت راستەوخۆ سزا بدەیت ، چونکە دۆخەکە گەورەتر دەبێت و کێشەکەش چارەسەر نابێت . 
یەکەم سزا پەنای بۆ ببەی بۆ پەروەردەی منداڵەکەت ، بێ بەش کردنیەتی لە ھەندێک یارییەکانی ، چونکە یارییەکانی خۆش دەوێت و جارێکی دیکە پێش ئەوەی کارێکی ھەڵە بکات بیر لە یارییەکانی دەکاتەوە کە لێی بێ بەش دەکرێت . 
منداڵەکەت رابێنە لەسەر داوای لێبوردن کردن ، بەتایبەتی کاتێک رەفتارێکی ھەڵە دەکات . 
رێگە بدە منداڵەکەت ھەڵەکەی راست بکاتەوە ، بۆ نموونەی گەر شیرەکەی دەستی ڕشت ئەوا دەبێت بە خۆی شوێنەکەی خاوێن بکاتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کارەکە دووبارە نەکاتەوە . 
یەکێکی دیکە لە سزاکان با بریتی بێت لە بێ بەشکردنی لە سەیرکردنی تەلەفزیۆن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو . 
با سزاکەت ماوەیەکی دیاریکراوی ھەبێت و بەپێی ھەڵەکە بێت و دووربێت لە توندوتیژی جەستەیی و دەروونی . 
سەرچاوە | الموچوع 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
441بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:32PM