»  هاوسەران

کچێکی بوێر پەروەردە بکە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەئەرکەکانی خێزان لەبەرامبەر منداڵەکانیان ئەوەیە ئامادەییان بکەن بۆ ئەوەی رووبەرووی ژیانی ببنەوە و یەکێک لەکارەکان ئەوەیە چۆن وا بکەیت کچەکەت بوێر بێت
ئەمەش دەکرێت بە گرتنەبەری ئەم رێکارانە بێت : 
-.پێی بڵێ تۆ جوانی : 
ھەرچەندە جوانی ھەموو شتێک نییە بۆ کچان ، بەڵام منداڵان حەز بە گوێبیستنی ئەو قسەیە دەکەن و وا دەکات زیاتر بەھایان خۆیان لەلا زیاتر بێت ، لەم کاتەی پێی دەڵێی تۆ جوانی دەبینی زەردەخەنەیەک دەکات و ئەمەش بۆ کچان وا دەکات متمانەیان زیاتر بە خۆیان ھەبێت . 
- فێرکردنی لەسەر ئەوەی ببەخشێت . 
بەخشین وا دەکات کەسایەتی مرۆڤ بەھێزتر بێت و متمانەی زیاتری بەخۆی ھەبێت ، راھێنانی منداڵان بە گشتی و کچان بەتایبەتی لەسەر ئەم ئاکارە وا دەکات بتوانن زیاتر یارمەتی خەڵکی بدەن و وا دەکات ھەست بە ھای خۆیان زیاتر بکەن ، ئەمەش بوێرتری دەکات لەکارەکانی رۆژانەی . 
- نموونەی ئافرەتانی سەرکەتووی بۆ بھێننەوە : 
کچان ئەو کاتە متمانەیان زیاتر دەبێت بەخۆیان کاتێک نموونەی بەرزی خۆیان دەبینن وەک پزیشکێکی سەرکەوتوو یا یاریزانێک یا کەسایەتیەکی دیار و نموونەی ئافرەتی سەرکەوتوو زۆرە . ئەم نموونانە وا دەکات کچەکە ھەوڵی زیاتر بدات بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی ئەو کەسانە . 
- بەووردی گوێی لێبگرە : 
گوێگرتن لە کچەکەت وا دەکات بە شێوەیەکی راشکاوانە قسەت بۆ بکات وھەست بکات کە کە سێکی گرنگە و قسەکانی جێگەی بایەخن و لەکاتی قسەکردن سەیری چاوەکانی بکە و گفتوگۆی لەگەڵ بکە لەسەر ووردەکارییەکان ، ئەمەش وا دەکات لە دەرەوە متمانەی زیاتر بەخۆی ھەبێت و بوێرتر قسە بکات . 
سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
450بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:31PM