»  هاوسەران

ئەگەر منداڵەکەت کەلەرەق بوو چۆن چارەسەری دەکەیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی دایک و باوکان دەبێتەوە چۆنیەتی سزادانی منداڵەکانیان لە نێو ئەو منداڵانەش ھەندێکیان زۆر کەلەرەقن و بە ئاسانی دەستەمۆ نابن ، لەبەر ئەمە دەبێت بیر لە شێوازێک بکەیتەوە کە بتوانێ سزایان بدەیت بەڵام سزادانەکە پەروەردەیی بێت و دوور بێت لە توند وتیژی : 
پێویستە ئامانج لە سزاکە چاککردنی رەفتاری منداڵەکە بێت و نەک سزادانەکە ئامانج بێت و پێوستە منداڵەکە لەم شتە تێبگات . 
پێویستە سزاکە راستەوخۆ لە دوای رەفتارەکە بێت و دوانەخرێت جار بە ھەر بیانویەک بێت ، چونکە دەبێت بزانێت لەسەر چی سزات داوە . 
نابێت سزاکە توندوتیژ بێت . 
نابێت سزاکە بژاردەی تێدا بێت و بەشێوەیەک بێت دەرفەتی بدەیت رووبەرووی سزاکە ببێتەوە . 
مەرج نییە سزاکە قورس بێت ، چونکە ئەم کاتە منداڵەکە وا ھەست دەکات تاوانی ئەنجامداوە نەک ھەڵەی کردووە ، دەکرێت سزاکە سروشتی و لۆژیکی بێت . 
ئەگەر زانیت ئەو جۆرە سزایانە سوودی نییە دەبێت شێوازی سزاکان بگۆڕیت و دەبێت بە ھەماھەنگی بێت لەگەڵ خێزانەکەت بۆ ئەوەی رەفتاری منداڵەکە بگۆڕێت. 
سەرچاوە | الموچوع 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
404بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:32PM