»  تەندروستی

زیانەکانی سرکەی سێو

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ ئەوەی سرکەی سێو سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، بەڵام ئەگەر بەبەردەوام بەکاری بێنی و ھاوسەنگیەک دروست نەکەیت لەبەکارھێنانی ئەوا سرکەی سێو زیانێکی زۆرت پێدەگەینێت . 
لەم بابەت بە کورتی تیشک دەخەینە سەر زیانەکانی زۆر بەکارھێنانی سرکەی سێو : 
١.دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی گەدە ، چونکە دەبێتە ھۆی مانەوەی خواردن بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو گەدە . 
٢. دەبێتە ھۆی تێکچوونی مینای ددان ، ئەگەر بەرادەیەکی زۆر بەکاری بھێنی . 
٣. دەبێتە ھۆی تێکچوونی کۆئەندامی ھەرس ، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زۆر خواردنەوەی سرکەی سێو ھۆکارە بۆ تێکچوونی کرداری ھەرس کردن . 
٤. سووتانەوەی قورگ ، بەھۆی ئەوەی سرکەی سێو رێژەیەکی زۆر لە ترشی ئەسیتیک لە خۆ دەگرێت ، ئەمەش دەبێتە ھۆی سووتانەوەی قورگ بەتایبەتی بۆ منداڵان . 
٥. ئەگەر بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەسە پێستی دابنێ ، ئەوا دەبێتە ھۆی سووتانەوەی پێست . 
٦. نابێت لەگەڵ ھەندێک جۆری دەرمان بەیەکەوە بخورێن ، بەتایبەتی ئەنسۆلین و ئەو دەرمانانەی تایبەتە بە میزڵدان و ئەو دەرمانانەی پۆتاسیۆمێکی زۆری تێدایە . 
سەرچاوە | الموضوع 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2561بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Sep 15 2023 2:01AM