چۆن برنجێکی سادە ئامادە دەکەیت | 25/06/2022
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
برنج یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکانی جیھان و لە کۆمەڵگەی خۆشمان ھەفتەی چەند جارێک خێزانەکان برنج دەخۆن، لەگەڵ ئەوەش تا ئێستا ھەندێک کەس ھەیە نازانێت چۆن برنج ئامادە بکات بۆ خواردن.
کارەکە ئاسان و تەنھا ئەم رێنمایانە جێ بەجێ بکە:
پێکھاتەکان :
• سێ کوپ برنجی
• شەش کوپ ئاوی کوڵاو
• یەک کەوچکی بچووکی خوێ
• نیو کوپ زەیت .
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• برنجەکە بە جوانی دەشۆینەوە و ئینجا لە ناو ئاوی دادەنێین بۆ ماوەی نیوکاتژمێر و ئینجا ئاوەکەی دەڕێژین.
• مەنجەڵەک دەخەینە سەر ئاگر و زەیتی تێدەکەین و کەمێک لێی دەگەڕێین تا گەرم دەبێت.
• ئینجا نیوەی برنجەکەی تێدەکەین و کەمێک دەیجولێنین تا رەنگی کەمێک زەرد دەبێت ئینجا برنجەکەی دیکەی تێدەکەین.
• ئینجا ئاوە گەرمەکە تێدەکەین و خوێی تێدەکەین تا ئاوەکە برنجەکە دادەپۆشێت.
• ئینجا لەسەر ئاگرێکی مام ناوەندی جێ دەھێڵین تا دەکوڵێت، ئینجا ئاگرەکە کز دەکەین تا ئاوەکەی بەتەواوەتی ھەڵدەمژێت و بەتەواوەتی پێدەگات.
3708 بینین
|