چۆنیەتی ئامادەکردنی کاچهپ لە ماڵەوە | 30/08/2019
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
پێکھاتەکان :
• پێنج کەوچک لە مەعجونی تەماتە .
• سێ کەوچکی گەورەی شەکر .
• یەک کەوچکی گەورەی خوێ .
• یەک چارەگ کوپ ئاو .
• نیو کوپ خەل .
• یەک کەوچکی گەورەی گیراوەی لیمۆ .
• نیو کەوچک لە ھاڕاوەی سیر یا سیری ووردکراو .
• یەک کەوچک و نیو نیشاستە .
• نیو کەوچکی بچووک لە ئارد .
• یەک کەوچکی گەورەی بیبەری تیژ .
• یەک مشت بیبەری رەش .
• یەک مشت کەمون (کاری).
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
مەنجەڵێکی گەورە دەھێنین و ھەموو پێکھاتەکانی تێدەکەین و تێکەڵی یەکتری دەکەین .
پێکھاتەکە لەسەر ئاگر دادەنێین تا پێکھاتەکە دەگاتە پلەی کوڵاندن .
دواتر پێکھاتەکە لەسەر ئاگرەکە دەھێنینە خوارەوە و لێی دەگەڕێین تا سارد دەبێتەوە .
سەرچاوە | الموضوع
2118 بینین
|