kurdzone

 
 خواردن و خواردنەوە

چۆنیەتی ئامادەکردنی عروقی موسڵی   |  02/10/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

پێکھاتەکان .. 
نیو کیلۆ گۆشتی ووردکراو 
یەک کوپ بروش . 
یەک کوپ ساوار . 
یەک پیازی ووردکراو . 
یەک تەماتەی سپی کراو و کەرت کرابێت بۆ شێوەی بچووک بچووک . 
کەوچکێکی بچووک بیبەری رەش ، دەکرێت بیبەری سەوزیش بەکار بێت . 
یەک مشت خوێ بۆ ھەویر و گۆشتەکە ، لەگەڵ ھەندێک بەھاراتی گۆشت . 
نیو کەوچک پیکن پاودەر . 
دوو کەوچک ئاوی تەماتە و لەگەڵ ھێلکە و خوێ و بیبەری سوور تێکەڵ بکرێت و لێک بدرێت . 
چۆنیەتی ئامادەکردن . 
- ساوارەکە لەگەڵ بڕوشەکە تێکەڵ دەکرێت ، دوای ئەوەی بە باشی دەشوورێتەوە و ئینجا  پیازە ووردکرایەکەی بۆ زیاد دەکرێت و سەرجەم بەھاراتەکانی پێشووی تێکەڵ دەکرێت و دەکرێتە ھەویر. 
- گۆشتەکە بەھاراتی پێدا دەکرێت و ئینجا تەماتە و پیازی بۆ زیاد دەکرێت و ئەم پێکھاتانە تێکەڵی یەکتری دەکرێت بۆ ئەوەی ببێتە قیمەیەکی ئامادە . 
- ھەویرەکە دەکەینە دوو پارچەی یەکسان ، پارچەی یەکەم لە ناو سینیەک رادەخەین کە ھێندە قەبارەی فڕنەکە بێت و ئینجا قیمەکە لەسەر ھەویرەکە دادەنێین بە شێوەیەک رێک وپێک بۆ ئەوەی تەواوی بەشەکانی داپۆشی ، ئینجا بەشی دووەمی ھەویرەکەی بەسەر دادەکەین . 
- دیوی دەرەوەی ھەویرەکە چەور دەکەین بە پێکھاتەی ھێلکە و ئاوە تەماتەکە و ئینجا دەیخەینە نێو فڕنێکی گەرم . 
- دوای ئەوەی لە ناو فڕنەکە دەرھات ، بە دڵی خۆت پارچە پارچەی دەکەیت و پێشکەش خانەوادەکەتی دەکەیت. 
سەرچاوە | الموضوع 



418 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@