ئامادەکردنی نایابترین شەربەتی گێزەر | 14/07/2023
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
پێکھاتەکان :
• دوو کیلۆ گرام گێزەر
• دوو کوپ سەھۆڵی ووردکراو
• ھەندێک پەلکی نەعناع
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• گێزەرەکان بە باشی بە ئاوی سارد بشۆوە ، ئینجا سپییان بکە . گێزەرەکان زۆر بە باشی پاک بکەوە لەو خۆڵەی پێی وەدەنوووسێ ، ئینجا جارێکی دیکە بیشۆوە .
• گێزەرەکان بە شێوەی درێژی (ستوونی) ببڕە بە بەکارھێنانی چەقۆیەکی تیژ ، دەبێت رەچاوی ئەوە بکەیت کە گێزەرەکان بۆ دەمی عەسارەکە گونجاو بن .
• دانە دانە گێزەرەکان بخە ناو عەسارەکە تا ھەمووی تەواو دەبێت .
• ئینجا سەھۆڵ لە ناو پەرداخ بکە و شەربەتی گێزەری تێبکە ، ئینجا لەسەر ھەر دانەیەکیان پەلکە نەعناع دابنێ وەک جوانکارییەک و ئامادە دەبێت بۆ پێشکەش کردن .
سەرچاوە | الموضوع
3071 بینین
|