ئامادە کردنی کودی شیرین (القرع) بە نیسک | 25/10/2019
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
ئامادە کردنی کودی شیرین (القرع) بە نیسک
کودی شیرین بە نیسک یەکێکە لە خواردنە خۆش و بەسوودەکان و ھەرچەندە لە کۆمەڵگەی ئێمە ئەو خواردنە کەم دەخورێت ت بەڵام دەکرێت لە رێگەی فێربوونی شێوازی ئامادەکردنی ، خواردنێکی بۆ خوانەکانمان زیاد بکەین ، چونکە ئەم جۆرە خۆراکە ھەم تامی خۆشە ھەمیش بەسوودە .
کودی شیرین بە نیسک :
پێکھاتەکان :
• یەک کیلۆ کودی شیرین (یا یەک دانە )
• یەک کوپ نیسک .
• سێ دانە پیاز .
• گیراوەی تەماتە .
• یەک ماجی
• بەھارات .
ھەنگاوەکانی کارکردن:
• پیازەکە کەرت دەکەین بۆ چەێنج پارچەی بچووک ، ئینجا مەنجەڵێک دەخەینە سەر ئاگر ، پیازەکە لەناو ڕۆن دەکەین بۆ ئەوەی سوور ببێتەوە .
• ئینجا نیسکەکە دەخەینە نێو مەنجەڵەکە و دواتر گیراوەی تەماتەکەی تێدەکەین و ئاوی تێدەکەین و دواتر بەھاراتی تێدەکەین ن ئینجا ماجییەکەی بۆ زیاد دەکەین .
• چاوەڕێ دەکەین تا ئاوەکە گەرم دەبێت ، ئینجا پارچە کودییەکانی بۆ زیاد دەکەین و لێ دەگەڕێین تا کودییەکە تەواو پێدەگات و نیسکەکە نەرم دەبێتەوە .
• ئەم جۆرە خواردنە بۆ کاتی سەرما و زستانان زۆر خۆش و بەسوودە ، چونکە گەرمیت پێدەبەخشێت و سوودێکی زۆری تەندروستیشی ھەیە .
سەرچاوە | الموضوع
2431 بینین
|