چۆنیەتی ئامادەکردنی ئالیزی کێک | 20/09/2019
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
چۆنیەتی ئامادەکردنی ئالیزی کێک
ئالیزی کێک یەکێکە لە شیرنەمەنییە ساردەکان و لە بۆنەکان پێشکەش دەکرێت وتامێکی زۆر خۆشی ھەیە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت ، لە بابەتە چۆنیەتی ئامادەکردنی ئەم شیرنەمەنیەتان بۆ روون دەکەینەوە .
پێکھاتەکان:
• دوو دەستە پسکویت .
• شیری چر (حلیب مکپف) .
• قشتە (١٦٠) گرام
• دوو کەوچکی گەورەی کاکاو .
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• پسکویتەکە لە ناو قاپێکی تایبەت دادەنێین ، ئینجا کێکەکە لە ناو کیسێک دەشکێنین و بە دار لێدەدەین بۆ ئەوەی پارچەی گەورەی لێ دەربچێت ، ئینجا لە لایەکی دادەنێین.
•قشتەکە تێکدەدەین و ئینجا شیرەکە بە باشی تێکدەدەین لەگەڵ کاکاوەکە و تێکەڵی یەکتریان دەکەین ، تا گیراوەیەکی قشتەییمان دەست دەکەوێت .
• ئینجا پسکویتەکە لەگەڵ گیراوەکە تێکەڵ دەکەین بۆ ئەوەی لەناو یەکتری تێکەڵ بن .
• گیراوەکە دەخەینە سەر سینیەک و دەیخەینە نێو سارد کەرەوە (سلاجە) بۆ ماوەی دوو کاتژمێر .
• ئینجا دەری دەھێنین و بە چەرەزات دەیڕازێنینەوە و بەشێوەی چوارگۆشەیی دەیبڕین و پێشکەش ئامادەبووانی دەکەین .
سەرچاوە | الموضوع
2680 بینین
|