مەندی یەکێکە لەو ژەمە خۆراکانەی کە ھەوادارێکی زۆری ھەیە بەتایبەتی لە کۆمەڵگەی عەرەبی، چونکە ھەم خواردنێکی خۆشە و ھەروەھا ڤیتامینێکی زۆر لە خۆ دەگرێت:
مەندی بە گۆشت
پێکھاتەکان :
• یەک کیلۆ گۆشتی نەرمک .
• یەک کیلۆ برنجی دەنک درێژ .
• دوو کەوچکی بچووکی خوێ.
• نیو کەوچکی بچووکی بیەر .
• حەفت کوپ شۆربای گۆشت .
• نیو کەوچک بیبەری سپی .
• یەک کەوچکی گەورەی ماجی .
• دوو دانە قورفە (ھێل و دارچین).
• ١٠ دەنک قەرنەفل.
• ١٠ دەەنک ھێل .
• چوار کەوچکی گەورەی زەیتی مازۆلا.
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• کیلۆ گۆشتەکە لەناو سینیەک دادەنێنین و بە باشی دایدەپۆشین و خوێ و بیبەری رەشی پێدا دەکەین و لەسەر ئاگرێکی ھێمن دادەندرێت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، کاتێک گۆشتەکە کوڵا لەناو فرنەکە دەریدەھێنین و ئەو چەوریەی لێی دروست بووە لەگەڵ شەش کوپی دیکەی شۆربای گۆشت بۆ ئەوەی بە برنجەکەی دابکەین.
• ئینجا بەھاراتەکانی وەک خوێ و بیبەری رەش و ھێل و بیبەری سپی و کەوچکێک ماجی و ھەندێک دارچین و قەرنەفل و بەگۆشتەکەی دادەکەین و بە پارچەیەک کاغەزی قەسدیر دایدەپۆشین .
• ئینجا کاری بە گۆشتەکە دادەکەین و برنجەکەی لەگەڵ گۆشتەکە دادەنێنین و دەیخەینەوە ناو فرنەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و ھەر کاتێک برنجەکە پێگەیشت ئەوا لەناو فرنەکە دەریدەھێنین و دەتوانی لە ناو قاپی تایبەت پێشکەشی بکەین.