»  راپۆرت

کەمبوونەوەی شەکر لە خوێن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
کەمبوونەوەی شەکر لە خوێن 
شەکری کلۆکۆز سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ وزەی جەستە و عەقڵ، ئەمەش لەرێگەی ئەو خۆراکانە دەست دەکەوێت کە مرۆڤ رۆژانە دەیانخوات ، پێویستە ئەوە بزانین کە چەندین ھۆرمۆن ھەیە کە یارمەتی مرۆڤ دەدات لە رێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێن لەوانەش ئەنسۆلین ، کە یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنی ئاستی شەکر لەخوێن .
ئاستی پێوانە شەکر لەخوێن بریتیە لە (٧٠ - ١١٠) مللیگرام لە دیسیلتر ، کەمبوونەوەشی دەبێتە ھۆی دروست بوونی کێشە بۆ مرۆڤ و کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات . 
ھەروەھا کەمبوونەوەی ئاستی کلۆکۆز لە خوێن دەبێتە ھۆی دروست بوونی کێشە لەمێشک . 
نیشانەکانی کەمبوونەوەی شەکر لە خوێن : 
کەمبوونەوەی شەکر لە خوێن چەندین نیشانەی جیاواز بە دوای خۆی دەھێنێت و ئەم نیشانانەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە ، ھەندێکیان سووکە بەڵام لەلای ھەندێکی دیکە بە توندی دەیگرێت، ھەندێک جاریش نیشانەکان بەدەر ناکەون ، بەڵام گرنگترین نیشانەکانی کەمی شەکر لە خوێن لەم شتانە خۆی دەبینێتەوە .
 زۆر توڕەبوون و ھەستیاری . 
 زۆر ئارەقە کردن . 
 سەر ئێشەی بەردەوام . 
 لێڵ بوونی بینین . 
 ھەست کردن بە خەواڵویی ماندووبوون . 
ھەست کردن بەسەر سوڕان 
 تێکچوونی باری بیرکردنەوە . 
 تێکچوونی رەنگی پێست . 
 نەمانی ھاوسەنگی جولەی لەش . 
 توڕەییەکی زۆر و بە بێ ھۆکار . 
گۆڕانی رەفتاری مرۆڤەکە . 
 قورسی لەتەرکیز کردن . 
 ھەست کردن بە لاوازی . 
 مووچرک بە لەلەشی دادێت . 
 نەمانی ئارامی . 
•ھەست کردنی بە رشانەوە و ھێڵنج دان  
سڕبوونی لێوەکان و زمان و روومەتەکان . 
ھاوارکردن لەکاتی خەو و بینینی خەونی ناخۆش . 
چارەسەری کەمی شەکر لە خوێن : 
بۆ ئەوەی بە دووربیت لە حاڵەتی کەمبوونەوەی شەکر لە خوێن ، پێویستە رەچاوی ھەندێک رێنمایی بکەیت لەوانەش : 
پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست و ھاوسەنگ ، بۆ ئەوەی لەش پێداویستی خۆی لە شەکر بەدەست بھێنێت ، لەوانەش شەکری سروشتی کە لە نێو میوە ھەیە ، دەکرێت میوەکە بەئاسایی بیخۆیت یا بەشێوەی شەربەت لەوانەش ئەناناس و سێو  و توو و .....ھتد . 
ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی بە شێوەیەکی رۆژانە و بەردەوام ن بەلایەنی کەم پێویستە رۆژانە نیو کاتژمێر وەرزش بکەن . 
 بەیانیان ھەنگوینی سروشتی بخۆن , لەسەر خورێنی . 
 رۆژانە ھەندێک مێوژ بخۆن ، بەڵام مەرج نییە زۆر بێت . 
 رۆژانە نیو کوپ شیر بخۆنەوە . 
 ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەوڵەمەندە بە کاربۆھیدرات بەتایبەتی پێش ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی .
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4841بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Oct 26 2019 3:03PM
12