»  راپۆرت

نیشانەکانی ڕۆماتیزم و ھۆکار و چارەسەریەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
رۆماتیزم چییە و نیشانەکانی چین و ھۆکار و چارەسەرییەکانی چین 

رۆماتیزم یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە تووشی مرۆڤ دەبێت بەتایبەتی بوونی ئازار لە ماسولکەکان و جومگەکان و دەمارەکان و ئێسکەکانی مرۆڤ و پەیوەندی زۆری بە کۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ ھەیە، لەوانەیە رۆماتیزم تەنھا یەک شوێن بگرێتەوە و یاخود ھەندێک جار بەشێکی زۆری لەشی مرۆڤ دەگرێتەوە.

نیشانەکانی رۆماتیزم 

ھەست کردن بە ئازار کاتێک شوێنە تووشبووەکە دەجولێنین. 
کاتێک شوێنەکە دەدەیتە بەر گەرمی ھەست بە ئاسوودەیی دەکەیت حاڵەتەکە باشتر دەبێت. 
ھەست کردن بە ئازار کاتێک دەست لە شوێنە تووشبووەکە دەدەیت. 
ووشک بوونی ناوچەی تووشبوو بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر نەتجولاند. 
ھەست کردن بە ئازار و بێزاری لەیەک لە جومگەکان و ھەندێک جاریش لە بڕبڕەی پشت. 
تێکچوونی بارودۆخی نەخۆشەکە لەکاتی گۆڕانکاری لە کەش وھەوا بەتایبەتی لە کاتی ھاتنی سەرما. 
ھەست کردن بە ئاسوودەی دوای ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی سووک و ھەست کردن بە ئازارێکی زۆر لەحاڵەتی ئەنجامدانی وەرزشی قورس. 

ھۆکارەکانی تووشبوون بە رۆماتیزم 
ئەم ھۆکارانە لە مرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگۆڕێن ئەمەش بە پێی بارودۆخی نەخۆشەکە و شوێنی نیشتەجێبوونی، بەڵام لەگەڵ ئەوەش چەند ھۆکارێک ھەن کە دەبنە ھۆکاری سەرەکی بۆ تووشبوون بە نەخۆشی رۆماتیزم لەوانەش: 
قەڵەوی . 
جگەرە کێشان . 
ھۆکاری بۆماوەیی (وراسی ) 
سیستەمی ناتەندروستی خۆراکی . 
تووشبوون بەپێکان لە کاتی راھێنانە وەرزشییەکان. 
کارکردن لەھەندێک پیشە کە جولەی بەردەوام و دووبارەبووی زۆری تێدایە. 

چارەسەری رۆماتیزم 
رۆماتیزم وەک نەخۆشی بەھەموو جۆرەکانی چارەسەرێکی یەکجاری نییە، بەڵام دەکرێت لە رێگەی بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان و چارەسەر نیشانەکانی کەم بکەیتەوە و ھێورکەرەوە بەکار بھێنیت و ھەروەھا نەخۆش چەند رێنماییەک جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی ئازارەکانی کەم ببێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێک چارەسەر ھەیە پێویستە نەخۆشەکە بەکاری بھێنێت ئەمەش بە راوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ لەوانەش : 
١.بەکارھێنانی دەرمانی پەنسلین: 
ئەم جۆرە دەرمانە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ لەناوبردنی ئەو بەکتریایانەی دەبنە ھۆی ئاوسانی ناوچەکە و دەبنە ھۆکار بۆ تای رۆماتیزم. 
٢. ئەسپرین : 
بەپێی راوێژی پزیشک مرۆڤی تووشبوو بە نەخۆشی رۆماتیزم ئەم جۆرە دەرمانە بەکاردەھێنێت، و ئەسپرین یەکێکە لەو دەرمانانەی کە کاریگەرییەکی باشی ھەیە لە چارەسەری رۆماتیزم . 
٣. کۆرتیزۆن : 
ئەم جۆرە دەرمانە کار دەکات لەسەر کەم کردنەوەی ئاوسان و ئازارەکانی رۆماتیزم و ھەروەھا کاردەکات لەسەر گەشەنەکردنی حاڵەتەکە بەتایبەتی لە جومگەکان . 
چارەسەری گیایی 
ھەندێک کەس جگ لە راوێژی پزیشکی پەنا دەبەنە بەر چارەسەری سروشتی و بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان ھەرچەندە ئەمە تا ئێستا لە سەدا سەد یەکلا نەبووتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش کەسانێک ھەن باوەڕیان بەم چارەسەرییە ھەیە لەو گیایانەی بەکاردێت بۆ چارەسەر رۆماتیزم : 
زەنجەفیل : زەنجەفیل کار دەکات لەسەر چارەسەکردنی ئاوسانی رۆماتیزم. 
گەڵای سەفساف : ئەم جۆرە گەڵایانە لەرێگەی جوین  دەتوانیت بیخۆیت و ھەندێک کەس دوای ووشک کردنەوەی دەیکوتن و ئینجا دەیخەنە ناو ئاو و بەیانیان و ئێواران دەیخۆنەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری رۆماتیزم . 
شەربەتی گریب فرۆت : سوود لەم جۆرە شەربەتە دەبیندرێت بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی جومگەکان و رۆژانە دەکرێت یەک کوپ لەم شەربەتە بخۆیتەوە. 
سەبار (سوپێر): یەکێک لە خاسیەکانی ئەم دارە ئەوەیە کە ئازارەکانی جومگەکان کەم دەکاتەوە. 
زەیتی کافور: بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان بەکاردێت و یەک کەوچک کافور لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ گوێزی ھیندی و شوێنە تووشبووەکە چەور دەکرێت . 
دارچین : دارچین چەندین مەوادی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی رۆماتیزم . 
زەیتی رەشکە : دەکرێت وەک دەنکە حەب زەیتی رەشکە بخۆیت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری رۆماتیزم . 
سەرچاوە الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
9802بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 4 2019 2:35PM
12