»  راپۆرت

چەند ھەنگاوێکی سادە بۆ ئەوەی ھاوسەرە توڕەبووەکەت، ھێمن بکەیتەوە

کوردزۆن
چەند ھەنگاوێکی سادە
بۆ ئەوەی
ھاوسەرە توڕەبووەکەت،
ھێمن بکەیتەوە 


پێرست

لاپه‌ره‌

بابه‌ت

4

سه‌ره‌تا

5

پیاوی هێمن ئالۆزتره‌ له‌ پیاوی توره‌

6

دووربكه‌ونه‌وه‌ لە

7

ھەوڵبدەن ئەم کارانە بکەن

8

پوخته‌



سه‌ره‌تا
ھەندێک لە ئافرەتان گلەیی ئەوە دەکەن کە پیاوەکانیان زۆرجار زوو تووڕە دەبن و کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە و کاریگەریەکی زۆریش لەسەر منداڵەکان بەجێدەھێلێت بۆیە داوا دەکەن چارەسەرێکی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی دووربن له‌م كێشه‌یه‌ و جارێكی تر توشی نه‌بنه‌وه‌، بێ گومان چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەپلەی یه‌كه‌م دەکەوێتە ئەستۆی ئافرەتەکە، چونکە ئافرەتی وریا و زیرەک دەتوانێت پیاوەکەی لەو حاڵەتە دەربێنێت بۆ حاڵەتی ھێمن بوونەوە، ئەم توورەییەش بگورێت بۆ ووزەیەکی بەسوود كه‌ خۆی و منداڵەکانی پی دڵخۆش بکات، زۆرجاریش ئافرەتەکان پەنا دەبەن بەر ھەندێ چارەسەر، وەک توورەبوون و شەرکردن و شکات کردن لەلای کەسوکاری پیاوەکە، بەڵام ئەم جۆرە کارانە ھیچ چارەسەرێکی بنەرەتی کێشەکە ناکات و لەوانەشە پەیوەندی نێوان ژن و پیاوەکە گرژیەکی زیاتری تێبکەوێت ئەمەش کاریگەری نێگەتیفی دەبێت لەسەر ھەمووان.
لەم ووتارە ھەندێک چارەسەری خێرات پێدەدەین کە یارمەتیت دەدات بۆ کۆتایی ھێنان بەم حاڵەتە، وه‌ دەیگۆڕێت بۆ حاڵەتی خۆشی و شادی و پیاوەکە لە حاڵەته‌ نه‌رێنیه‌كه‌ دەگۆڕێت بۆ یارمەتیدانت لە پەروەردەکردنی منداڵەکانت.

پیاوی هێمن ئالۆزتره‌ له‌ پیاوی توره‌
سەرەتا توێژینەوە دەروونیەکان دەریانخستووە كه‌ ده‌بێت ئیرەییت (حەسودیت) پێ ببەین لەبەر ئەوەی پیاوەکەت توره‌یه‌، چونکە ئافرەتی زیرەک پیاوی توره‌ی پێ باشترە لە پیاوی قسەخۆش و ھێمن، چونکە پیاوی ھێمن و لەسەرخۆ لەوانەیە زۆر ئاڵۆزتر بێت لە پیاوی توره‌، بەڵام پیاوی توره‌ واھەست دەکات دەتوانێت لە رێگەی توورەبوونەوە کەسایەتی خۆی بەسەر ئافرەتەکە بسەپێنێت، بۆیە لێرە دەبێ ئافرەت خاڵی لاوازی پیاوەکە بدۆزێتەوە و ئەمەش بکاته‌ کلیلی چارەسەری کێشەکان و چۆنیەتی ژیان لەگەڵی، بۆیە دەبێت بزانی پیاوی توره‌ ئاسانتر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئاسانتر دەتوانی ئیقناعی بکەیت، بەڵام دەبێت بزانیت پیاوەکەت بەچی تووڕە دەبێت و خۆتی لێ دوور بخەیتەوە و پێویستە چی بکەیت کاتێک توورە دەبێت.

دووربكه‌ونه‌وه‌ لە
١. پێی مەڵێ ئەم کارە توورە بوونی ناوێت، و پێویستە ھێمن بیتەوە، چونکە ئەو لەو کاتە رقی لەو جۆرە قسانە دەبێتەوە و ھەوڵبدە پێی بڵێی، کارەکە بەرەو باشتر دەگۆڕیت و ئەوەی ئەو دەیەوێت دەبێت.
٢. دووربکەوە لەھەندێک ھەڵسوکەوت کە ئاماژە بەوە دەدەن تۆ رقت لە توورەبوونەکەی دەبیتەوە، چونکە ئەمە کاریگەری خراپتری دەبێت لەسەر توورەبوونەکەی.
٣. دووربکەوە لە خۆ سه‌رقاڵكردن و تەمبەڵی کردن لەو کارەی دەیەوێت بۆی بکەیت، چونکە ئەم کارە ئاگری توورەبوونەکەی خۆشتر دەکات، ھەوڵبدە لەو کاتە خێراتر ئەرکەکان راپەڕێنیت.
٤. وای لێنەکەیت ھەست بکات تۆ رووبەرووی دەبیتەوە، چونکە لەو کاتە پیاو نایەوێت ھەست بە تێروانینی رووبەروبوونەوەی خێزانەکەی بکات، ھەوڵبدە قسەی لەگەڵ بکەی بۆ ئەوه‌ی ئەوەی لەناخیه‌تی ھەڵڕێژێت.
٥. دوور کەوە لە زۆر داوای لێبووردن کردن، ئەگەر ھەستت کرد بەم کارە توورەدەبێت، چونکە لەوانەیە ئەم کارە ببێتە ھۆی ئیستفزازکردنی.

ھەوڵبدەن ئەم کارانە بکەن
١. لەکاتی ھێمنی داوای لێبکە (نەک کاتی توورەبوون)، بەچی توورە دەبێت ھەوڵ بدە لەم کارە دووربکەیتەوە، چونکە ئەمە دەبێتە ھۆکارێک بۆ دوورکەوتنەوە لەتوورەبوون و دەبێتە مایەی رێزو گەورەیی بۆ تۆ لەتێراونینی پیاوەکەت.
٢. ھەوڵبدە قسە خۆش و دڵخۆش و دەم بەخەندە بیت، چونکە پێکەنین دەرگاکانی خۆشی دەکاتەوە، ھەوڵبدە قۆناغی توورەیی تێپەرێنی بۆ ئەوەی توورەبوونەوەکەی لەبیر بکات، ئەو کات گوێت بۆ دەگرێت و سەرەتای ئاشتبوونەوە دەست پێدەکات.
٣. لەبیرت بێ یەکێک لەبەر پرسیاریەته‌کانت خۆ گونجاندنە لەگەڵ توورەبوونەکەی، وامەکە توورەیی ببێتە ھۆکارێک بۆ پشتگوێ خستنی کارەکانی ماڵەوەت و پەروەردەکردنی منداڵەکانت.
٤. ھەوڵبدە نەگاتە حاڵەتی توورەبوون، ئەمەش وەک کاریگەری ئاوی ساردە بەسەر ئاسنی گەرم.
٥. ھەوڵبدە قەناعەتی پێبینی ھەندێک کۆرسی رۆشنبیری خێزانی ببینی، ئەگەر ئەمەش زەحمەت بوو، دەتوانی لەتۆرەکانی ئەنتەرنێت ھەندێک بابەتی تایبەت بەو بوارەی بۆ بھێنیت لەسەر چۆنیەتی گەشەپێدانی خێزان و خۆ رۆشنبیرکردنی خێزانی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان.
٦. ھەوڵبدە لەکاتی توورەبوونی پیاوەکەت، منداڵەکان دووربخیتەوە، چونکە لەوانەیە منداڵەکە کارێک بکات توورەیی پیاوەکە زیاتر بکات.
٧. ھەموو دەم لەبیرت بێ ئێمە مرۆڤین، ھەندێک لایەنی خراپمان ھەیە، ھەندێک تایبەتمەندی باشیشمان ھەیە، ھەوڵبدە تایبەتمەندییە باشەکانی پیاوەکەت بزانی و ستایشی بکەی، بەبیری بێنەوە کە چاکەکردن لەگەڵ یەکێک لەفەرمانەکانی خوای گەورەیه‌، لەکاتی تەنگانە پاڵپشتی بە، بۆئەوەی پەیوەندیتان بەھێز بێت، با خۆشەویستی پێکەوەبەستی راستەقینەتان بێت.

پوخته‌
پیاو تا ئارام و هێمن بێت باشتره‌، به‌ڵام كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ین پیاوی توره‌ باشتره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ خاڵه‌ لاوازه‌كه‌ی دیاره‌ زووتر كۆنترۆڵ ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام پیاوی هێمن ئالۆزتره‌ و نازاندرێت به‌ چی توره‌بوونه‌كه‌ی ده‌رده‌خات، لێره‌دا هه‌ردوو جۆر پیاو ده‌بێت به‌ شێوازێكی تایبه‌ت مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌.
به‌و هیوایه‌ی نێوانی هه‌موو هاوسه‌ران له‌وپه‌ری خۆشی و كامه‌رانی دابێت.


ئامادەکردن و وەرگێران: کوردزۆن
رێکخستن و سەرپەرشتیار: ارام روستایی


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
8431بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jan 18 2021 2:28PM
12