kurdzone

 
 زۆنی زانیاری

ھۆکارەکانی رووتانەوەی قژی ئافرەتان   |  15/09/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

یەکێکە لە ناخۆشترین  شتەکان کە تووشی ئافرەتان دەبێت بریتیە لە رووتانەوە قژیان ، چونکە قژ بەلای ئافرەتان ھێمای جوانی و مێینە بوونە . 
لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر ھۆکارەکانی رووتانەوەی قژی ئافرەتان
١.ھۆکاری بۆماوەیی : 
ھەندێک جار رووتانەوەی قژ دۆخێکی بۆماوەیی لەنێو خانەوادەیەک و زۆرینەی خانمانی ئەم خانەوادەیە بە دەست ئەم دۆخە دەناڵێنن . 
٢. خراپی خۆراک : 
ھەندێک لە خانمان ئەو جۆرە خواردنانە دەخۆن کە ڤیتامین بی کەمە ، و یا خود ھەوڵدەدەن رێجیم بکەن ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی قژیان دەبێت .  
٣. بەکارھێنانی ھەندێک پێکھاتەی کیمیاوی بۆ قژ شووشتن و ھەروەھا بەکارھێنانی بەردەوامی موجەفە لە دوای خۆ شووشتن کە کاریگەری لەسەر رووتانەوەی قژ ھەیە . 
٤. بەستنی قژ بە توندی ، بەتایبەتی لەھەندێک شێوازی قژ کە پێی دەگوترێت کلکی ئەسپ یا خود کەزی توند . 
٥. خواردنی ھەندێک دەرمان کە زیانیان بۆ قژ ھەیە . 
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە 



1038 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@