پیاز یەکێکە لەو بەروبوومانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات و توخمە خۆراکیەکان و سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، گەر مرۆڤ بتوانێت رۆژانە پیازێک بخوات ئەوا ئەم سوودانەی لێدەبینێت .
١.ئێسک پتەوتر دەبێت :
گەر مرۆڤ بۆ ماوەی یەک مانگ رۆژانە یەک پیاز بخوات ئەوا ئێسکەکان بە رێژەی ٥% پتەوتر دەبێت .
٢. رێژەی کۆلیسترۆل کەم دەکاتەوە و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات .
٣. کاری ھەرس ئاسان دەکات :
لەبەر ئەوەی پیاز دەوڵەمەندە بە ریشالەکان ئەوا کاری ھەرسکردن خێراتر دەکات .
٤. رێگری لە تێکچوونی خانەکان دەگرێت :
پیاز ٢٥ جۆری جیاوازی دژە ئۆکسیدی تێدایە و سوودیان بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە ،ئەم مادانەش رێگری دەکەن لە تێکچوونی خانەکانی لەش .
٥.ئاستی بینین باشتر دەکات .
پیاز مادەیەکی تێدایە پێی دەگوترێت کیرستین و ئەم مادەیە پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات .
٦. پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و رووبەرووی پیری دەبێتەوە .
لەبەر ئەوەی پیاز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و سی و ئی ، ئەم ڤیتامینانەش سوودێکی زۆریان ھەیە بۆ پێستی مرۆڤ و رێگری دەکات لە پیربوون .
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە .