مێشکی مرۆڤ یەکێکە لە ئاڵۆزترین و نایابترین ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ و ھەرچەند باس بکرێت و توێژینەوەی لەسەر ئەنجامبدرێت ھێشتا زۆر نھێنی ھەیە لەسەر مێشکی مرۆڤ بە شاراوەیی دەمێنێتەوە .
لەم بابەتە بە کورتی تیشک دەخەینە سەر چەند زانیارییەک لەسەر مێشکی مرۆڤ .
١.مێشکی مرۆڤ بەرپرسە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی لەشی مرۆڤ بەڵام لە یەک کات ھەموو کارەکان بەیەکەوە ئەنجام نادات و چالاکی مێشک بە کاتی جیاواز ئەنجامیان دەدات .
٢. سەرچاوەی زیرەکی مێشک تا ئێستا نەزاندراوە ، لەوانەیە چەند ھۆکارێکی جیاواز ھەبێت بۆ زیرەکی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ، بەڵام لە رووی زانستیەوە ناتواندرێت پشت بە یەک بنەما ببەسترێت.
٣. لەگەڵ گەورەبوون لەتەمەن زیرەکی مرۆڤ زیاتر دەبێت .
٤. مێشک توانای ھەیە خۆی چارەسەری خۆی بکات ، بەتایبەتی لەو کاتانەی گورزێکی دەرەکی بەر دەکەوێت .
٥. مێشکی مرۆڤ تا تەمەنی ٢٥ ساڵی ناگاتە حاڵەتی کامڵ بوون .
٦. ھەندێک کار و راھێنان ھەیە یارمەتیدەرن بۆ زیاتر چالاک کردنی مێشکی مرۆڤ , واتا مرۆڤ دەتوانێت توانای زیرەکی خۆی زیاتر بکات .
٧. تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی سوودێکی زۆری بۆ مێشکی مرۆڤ ھەیە .
٨. زیرەکەکان زیاتر سەرنجیان لەسەر وردەکاری شتەکانە . واتا لە بینین شتەکانی سەرنجیان لەسەر بچووکترین وردەکارییە.
٩. ھەندێک بەشی مێشک لەکاتی خەویش ھەر چاڵاکە .
١٠. لەدەستدانی زاکیرە ، نابێتە ھۆی ئەوەی تۆ ناسنامەی خۆت لەبیربکەیت ، لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کاتی ئەم حاڵەتە رووبدات بەڵام بەتێپەڕبوونی کات مێشک ھەموو یادگارییەکانی بەبیر دێتەوە .
١١. مێشک پێویستی بە پشووە ، لەبەر ئەمە ئەم کارمەندانەی مۆڵەت لە کارەکانیان وەردەگرن ، بەشێوەیەکی چاڵاکتر دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان .
١٢. مرۆڤ دەتوانێت وا لەمێشکی بکات بە شێوەیەکی ئەرێنی بیر بکاتەوە .
١٣. بۆن بەھەموو جۆرەکانیەوە کاریگەری لەسەر مێشک ھەیە .
١٤. خواردنی مامناوەند کاریگەری باشی لەسەر مێشکی مرۆڤ ھەیە . تا چەند خۆراکەکە بەسوودتر بێت سوودی زیاتری بۆ مێشکی مرۆڤەکە دەبێت .
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە