یەکەم دایەنگەی منداڵان لە کوێ دامەزرا و کێ دایمەزراند | 27/08/2023
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
یەکەم دایەنگە لە ساڵی ١٨٣٧ لە وڵاتی ئەڵمانیا دامەزرا ، دامەزرێنەرەکەی پیاوێکی ئەڵمانی بوو بە ناوی فردریک فرۆبل بوو کە لەدایک بووی ساڵی ١٧٨٢ بوو .
باوکی فرۆبل وەزیر بوو و فرۆبل کاتێک تەمەنی یەک ساڵ بوو دایکی گیانی لەدەستدا بوو . ئەمەش وایکردبوو فرۆبل لەلایەن چەندین قوتابخانە و کەسی جیاواز پەروەردە بکرێت .
فرۆبل لە ساڵی ١٨١٧ یەکەم قوتابخانەی دامەزراند ، بەڵام وا ھەستی دەکرد کە سیستەمی پەروەردەیەکەی کەموکوڕییەکی ھەیە.
لەبەرئەمە لە ساڵی ١٨٣٧ قوتابخانەیەکی دامەزراند بەناوی دایەنگەی منداڵان (Kindergarten). و بنەمای وشەکەشی لە جووتیارە ئەڵمانەکان وەرگرتبوو و ناوەکە لە دوو بەش پێکھاتبوو (Kinder) لە زمانی بە مانای منداڵ دێت و ھەروەھا وشەی (garten) بەمانای باخچە دێت .
ئامانجی فرۆبل لە دامەزراندنی دایەنگە ئەوەبوو کە منداڵ لە بچووکییەوە لەسەر سیستەمێکی پەروەردەیی تۆکمە رابھێندرێت و قۆناغ بە قۆناغ گەشە بکات .
سەرچاوە | الموضوع
1039 بینین
|