مزگەوت لە لای موسڵمانان پیرۆزیەکی تایبەتی ھەیە ، چونکە موسڵمانان دەتوانن سەرجەم پەرستشە ئاینیەکانیان لە مزگەوت ئەنجام بدەن و یەکەم کاری پێغەمبەرمان (د.خ) کاتێک کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە بوونیات نانی مزگەوت بوو ، مزگەوتیش لەو سەردەمی بنکەیەکی ئاینی و سەربازی و رامیاری بوو و ھەموو بڕیارەکان لە مزگەوت دەدران ، لە ئێستاشدا ژمارەیەکی یەکجار زۆر مزگەوت لە جیھان ھەیە و ھەندێک ئامار ژمارەی مزگەوتەکان لەسەرتاسەری جیھان بە ٣٨٥ ملیۆن مزگەوت ھەژمار دەکەن .
لەم بابەتە ئەو وڵاتانە دەخەینە روو کە زۆرترین مزگەوتیان تێدایە لەوانەش :
• ئەندەووسیا : گەورەترین دەوڵەتی ئیسلامیە لە جیھان و رێژەی ١٣% موسڵمانانی جیھان لە ئەندەنووسیا دەژین و ژمارە موسڵمانان نزیکەی ٢٠٩ ملیۆن کەس دەبێت و ژمارەی مزگەوتەکانی ٨٠٠ ھەزار مزگەوت دەبێت .
• پاکستان ، ژمارەی موسڵمانان لە پاکستان ١٦٧ ملیۆن کەس دەبێت و نزیکەی ١٢٠ ھەزار مزگەوتی لێیە .
• میسر : ژمارەی موسڵمانان لە وڵاتی میسر بە ٧٧ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت و ژمارەی مزگەوتەکانی ١٠٨ ھەزار مزگەوتە.
• ھیندستان ، ژمارەی موسڵمانان لە وڵاتی ھیندستان ١٧٦ ملیۆن موسڵمان دەبێت و نزیکەی ٣٠٠ ھەزار مزگەوت لە ھیندستان ھەیە.
• بەنگلادیش ، نزیکەی ١٣٤ ملیۆن موسڵمان لە وڵاتی بەنگلادیش دەژین و ژمارەی مزگەوتەکانی بریتین لە ٢٥٠ ھەزار مزگەوت .
• تورکیا ، ژمارەی موسڵمان لە وڵاتی تورکیا ٧١ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٨٢ ھەزار مزگەوت لە وڵاتی تورکیا ھەیە .
• چین ، نزیکەی ٣٩ ھەزار مزگەوت لەوڵاتی چین ھەیە و زۆرینەی موسڵمانانی چین لە ھەرێمی سنجان دەژین و ئەم ھەرێمە بە تەنھا ٢٥ ھەزار مزگەوتی لێیە .
• مەغریب ، ژمارەی موسڵمانان لەوڵاتی مەغریب نزیکە ٣٢ ملیۆن کەس دەبێت و نزیکەی ٤١ ھەزار مزگەوت لەو وڵاتە ھەیە.
• سعودیە ، نزیکەی ٩٤ ھەزار مزگەوت لە سعودیە ھەیە .
سەرچاوە | الموضوع