سوودەکانی چەپڵە لێدان | 11/01/2024
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
یەکێک لەو کارانەی مرۆڤ ئەنجامی دەدات لەکاتی خۆشییەکان یا لە بۆنەکان چەپڵە لێدانە ، لەگەڵ ئەوەش ئەو چەپڵە لێدانە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە لەوانەش :
• چەپڵە لێدان بەھەردوو دەست و و ناولەپ و پەنجەکان سوودێکی زۆری سووڕی خوێن ھەیە و وا دەکات سووڕی خوێنەکە چالاک بێت و چارەسەری ئازاری دەمارەکان دەکات .
• چەپڵە لێدان تەنھا بە پەنجەکان سوودێکی زۆری ھەیە بۆ ئەوانەی ھەستی بینیان لاوازە و چارەسەرە بۆ ئاوسانی لووتی ھەستیار .
• چەپڵە لێدان بە ناولەپ ، کاری ئەندامانی لەش باشتر دەکات و سوودێکی زۆری بۆ ریخۆلەکان ھەیە.
• چەپڵە لێدان وا دەکات مرۆڤ ھەست بە ئارامی بکات و دەیپارێزێت لەسەر ئێشە و ئازاری شانەکان .
• چەپڵە لێدان لە ھەندێک حاڵەت چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و سییەکان .
• چەپڵە لێدان سوودێکی زۆری بۆ بڕبڕەی پشت ھەیە و بەھێزی دەکات .
• چەپڵەلێدان یارمەتیدەرە بۆ لەدەست دانی چەوری
• چەپڵە لێدان سوودێکی زۆری بۆ مێشک ھەیە و چالاکتری دەکات .
سەرچاوە | الموضوع
938 بینین
|