جامی ئۆتۆمۆبێلەکەت لە بۆیە پاک بکەوە | 01/03/2020
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
ھەندێک شوفێران زۆر ھەست بە بێزار دەکەن کاتێک جامەکانی ئۆتۆمۆبێلەکانیان بە بۆیە دەبێت و رادەی بینین لێڵ دەکات و کاریگەری لەسەر ئاستی بینین دەبێت .
بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە پێویستە لەسەرت پەنا ببەیتە بەر مادەی ئەسیتۆن بۆ خاوێنکردنەوەی جامەکەت ، چونکە ئەسیتۆن مادەیەکی کیمیاوییە و پێویستە دەمامک ببەستیت لە کاتی بەکارھێنانی .
ھەروەھا پێویستە ئۆتۆمبێلکە لە شوێنێکی کراوە بێت بۆ ئەوەی بتوانی بە ئاسانی ھەناسە بدەیت.
سەرەتا پارچە قوماشێک بە ئەسیتۆن دەکەیت و بەنەرمی بەو شوێنانەی دادەینی کە بۆیە لەسەر کۆبووتەوە ، بەڵام پێویستە لەسەرت وریا بی و بەر بۆیەی ئۆتۆمۆبێلەکەت نەکەوێت چونکە زیانی پێدەگەینێت .
دوای ئەوەی بە ئەسیتۆنەکە سبوغەکەت لابرد ، ئینجا ئۆتۆمۆبێلەکەت بە باشی بشۆ بۆ ئەوەی خاوێن ببێتەوە .
ھەندێک جار گەر زانیت سبوغەکە ئەستوورە ، پەنا ببە بەر شفرەیەک بۆ لابردنی سبوغەکە بەڵام بە نەرمی و زۆر پاڵەپەستۆی لەسەر مەکە بۆ ئەوەی زیان بە جامەکەت نەگەینێت .
سەرچاوە | الموضوع
1560 بینین
|