kurdzone

 
 ئۆتۆمبێل

یەکەم ئۆتۆمبێل لەکوێ دروستکرا؟  |  16/02/2020

کوردزۆن

ئۆتۆمبێل یەکێکە لە ھۆکارەکانی گواستنەوەی مرۆڤ، بە ھۆی بزوێنەرەوە لەڕێگای تەزوی کارەبا و سوتەمەنی کاردەکات، بەم شێوەیە ھێزێک بە ئۆتۆمبێلوکە دەبەخشێت کە بتوانێت لە شوێنێک بۆ شوێنێکیتر بچێت.
ئۆتۆمبێل بەر بڵاوترین ھۆکاری گواستنەوەیە لە نێوان خەڵکی، ھەروەھا زۆرێک لەکارەکان بە شێوەیەکی تەواو پەیوەستن بە ئۆتۆمبێل، وە بوەتە ھۆکاری بژێوی بۆ ھەندێک کەس ، وەکو ئۆتۆمبێلی کرێ ( تەکسی و پاس ...) کەوا بڕە پارەیەک لەو کەسە وەردەگیرێت تاوەکو لە شوێنێک بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر.
مێژووی دروستکردنی ئۆتۆمبێل مێژووێکی دەوڵەمندە، سەختە بە شێوەیەکی وورد بەدوا داچوونی بۆ بکەین، بەڵام یەکەم دەرکەوتنی ئۆتۆمبێل دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پانزەی زاینی، ئەوکات ھەریەکە لە لێوناردۆ داڤنشی و ئیسحاق نیوتن  دیزاین و وێنەی سەرەتایی ئۆتۆمبێلیان کێشا، دوای ئەمە داھێنەرەکان دەستیان بە چەندین تاقی کردنەوە کرد بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگای جیاواز و شوێنی جیاواز.
یەکەم ئۆتۆمبێلی ڕاستەقینە بە مەکینەی بوخار لە ساڵی (١٧٦٩)ی زایینی لەسەر دەستی داھێنەر نیکۆلا جوزێفکونیو لە پاریس لە فەڕەنسا دروستی کرد.
ئۆتۆمبێلەکە سێ تایەی ھەبوو، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کاری دەکرد بەبێ ھاوکاری دەرەکی و ھەڵکردنی لەدەرەوە.ئەم ئۆتۆمبێلە دروستکرا تاوەکو سوپای فەڕەنسا بەکاری بھێنێت.

سەرچاوە -------- الموچوع



2751 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@