چ جۆرە ئۆتۆمبێلێک سووتەمەنی زیاتر سەرف دەکات ؟ | 02/03/2020
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
چ جۆرە ئۆتۆمبێلێک سووتەمەنی زیاتر سەرف دەکات
چەند ھۆکارێک ھەن کە وا دەکەن ھەندێک ئۆتۆمبێل سووتەمەنی زیاتری سەرف بکەن ئەمەش بۆ ئەمانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە .
١.گەورەیی بزوێنەرەکە :
چەند بزوێنەرەکە گەورە بێت ئەوا رێژەی سووتەمەنی زیاتر سەرف دەکات ، ئەمەش بۆ ھەموو ئۆتۆمبێلەکان وایە ، واتا تا چەند بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت گەوەرتر بێت ئەوا پێویستە پارەی زیاتر بۆ کڕینی سووتەمەنی خەرج بکەیت.
٢.قەبارەی ئۆتۆمبێلەکە و کێشی :
ھەرچەندە قەبارەی ئۆتۆمبێل گەورەتر بێت و کێشی قورستر بێت ئەوا رێژەی سەرف کردنی سووتەمەنی زیاتر دەبێت بەھۆی ئەوەی پاڵەپەستۆی زیاتری لەسەر دەبێت بۆ رۆیشتن .
٣.گێڕی ئۆتۆمبێل :
ئەو ئۆتۆمبێلانەی گێڕیان ئۆتۆماتیکە ئەوا سووتەمەنی زیاتر سەرف دەکەن ، چونکە ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە لە کاتی وەستانیشیان ووزە سەرف دەکەن .
سەرچاوە | الموضوع
1576 بینین
|